Ads (728x90)

لە مانگی پیرۆز، لە کوردستان گرانییە و لە کەنەدا هەرزانییە
لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە چەندین دوکان و شوێنی بازرگانی لە وڵاتی کەنەدا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و خۆرئاوا، نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان بۆ موسڵمانان کەمکرانەوە و لەسەریان نوسرا: دابەزاندنی نرخەکان و ڕەمەزانێکی پیرۆز.

بەڵام ئەوەی جێگەی دڵگرانییە وهیچ بەهایەکی مرۆیی و ئیسلامی پێوە نابینرێت، بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێویستییە ڕۆژانەییەکان و خواردەمەنییەکانە لەگەڵ هاتنی ئەو مانگە پیرۆزەدا لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەت کە بەرزبوونەوەی نرخی هەندێك لە شتەکان بە هیچ بیانووێك پەسند نییە و بێمانایە.

ئێستا جێگەی خۆیەتی بپرسین: ئایا چ جیاوازییەك لەو دوو حاڵەتە بەدیدەکرێت؟!، یان با ڕوونترن بڵێین: موسڵمانانێك کە ویژدانیان هێندە نزم بێت، کە لە ئاستییدا ویژدانی ناموسڵمانەکان بەهێزتر بێت، ئەو موسڵمانێتییە چ بەهایەکی هەیە؟!، ئەو موسڵمانێتییە لە کوێی بەها ئایینیەکاندا جێگەی دەبێتەوە؟!، ئەی ئەو موسڵمانێتییە بێجگە لە درۆیەکی گەورە، چ شتێکی ترە؟!.

شایەنی باسە لە زۆر وڵاتی تری خۆرئاوادا، بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان بۆ موسڵمانان کەمکرانەوە، ئەوە لە کاتێکدا کە لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامییدا لە بری ئەوە، نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەکرێنەوە!، بە ڕاستی ئەوە نموونەی موسڵمانێتییە!.

إرسال تعليق