Ads (728x90)

مانچستەر یونایتد خاوەن زۆرترین جەماوەرە لەسەر ئاستی جیهان
بە گوێرەی پێگەی "سپۆرت دۆت نێت"، کە تایبەتمەندە بە ڕاپۆرت و ئامارەکانی تۆپی پێی جیهانی، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەناوبانگترین یانەی جیهانە.

کاتێك بەراورد لە نێوان یانەکان دەکرێت، پێوەرەکان زۆرن بۆ بە باشتر دانانی هەر یەکێکیان، لەوانە: پێوەری بودجە، پێوەری نرخی یاریزانەکان، پێوەری ژمارەی نازناوەکان، هەروەها ژمارەی جەماوەر و هاندەران.

بە گوێرەی پێوەری ژمارەی جەماوەر و هاندەران لە تێکڕای جیهان، دەرکەوتووە، کە یانەی شەیتانە سوورەکان بە زیاتر لە (350) ملیۆن هاندەر لە هەموو وڵاتانی جیهان، لووتکەی گرتووە.

لە دوای یانەی شەیتانە سوورەکان، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دێت بە نزیکەی (260) ملیۆن هاندەر لە هەموو وڵاتانی جیهان، ئینجا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕکابەری دێت بە نزیکەی (180) ملیۆن هاندەر لە هەموو وڵاتانی جیهان.

جێگەی گوتنە، هاندەرانی هەردوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا و جیهان "ڕیاڵ و بەرشەلۆنە"، زۆرینەن لە هەرێمی کوردستان، بە بەراورد بە هاندەرانی یانە جیهانییەکانی تر.

إرسال تعليق