Ads (728x90)

تاکە وڵاتی جیهان کە منداڵی تێدا نییە
ئایا بیرت لەوە کردۆتەوە کە وڵاتێك هەیە لەسەر گۆی زەوی و هیچ منداڵی تێدا نییە؟!.

......... وەڵامەکەی "بەڵێ".............

تاکە وڵاتی جیهان کە تێیدا گوێبیستی دەنگی گریان و پێکەنینی منداڵان نابیت، وڵاتی ڤاتیکانە، چونکە هیچ منداڵێکی تێدا لەدایك نابێت، بەهۆی ئەوەی لە بنچینەدا ژن و مێردی تێدا نییە و، هاوسەرگیری لێ نییە!.

ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ڤاتیکان دەگاتە (1000) کەس، زۆربەشیان ڕەبەنەکانن، کە هاوسەرگیریان لەسەر خۆیان حەڕام کردووە!.

ڕەبەنەکانی ڤاتیکان، یان ئەوانەی بە (گۆشەگیر) ناوزەد دەکرێن و شوێنکەوتەی ئایینی مەسیحین، خۆیان تەرخانکردووە بۆ پەرستشەکان و بەلایانەوە حەڕامە بچنە ناو قۆناغی هاوسەرگیرییەوە!، بڕیاریشیان داوە بیر لەوە نەکەنەوە ژن بێنن!.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوسەرگیری هیچ ڕێگرییەك دروستناکات لە بەردەم خواپەرستی، بەڵکو فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ دامەزراویی لەسەر دینداری و نزیکبوونەوە لە خوای پەروەردگار، پێغەمبەریشمان (دخ) ژنهێنان بە گۆڕانکارییەکی گەورە و وەرچەرخانێکی جۆری بێوێنە لە ژیانی تاکی موسڵمان لە قەڵەم دەدات، بەوەی ژنهێنانی بە دەستەبەرکردنی نیوەی ئیمان وەسفکردووە.

إرسال تعليق