Ads (728x90)

زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ماوس، دەبێتە هۆی هەوکردنی دەمارەکانی دەست و مەچەك
لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی نوێ، کە لە وڵاتی "چیك" ئەنجامدراوە، هۆشداریداوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ماوس، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردنی دەمارەکانی دەست و مەچەك و ئازاری توند لە پشت و مل.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، ئەو ئێش و ئازارانە وا لە کەسی بەکارهێنەر دەکات، زیاتر لە جارێك لە خەودا بە ئاگا بێتەوە، ئەوەش دەبێتە شڵەژانێکی خەوزڕێن، کە سەرەنجام لە کارەکەی و سەرچاوەی ڕۆزییەکەی دووری دەکاتەوە.

بۆ خۆپاراستنیش لەو حاڵەتە، دکتۆر و پڕۆفیسۆر "ئۆڵدریجگ بۆرگان" دەڵێت: حاڵەتی نەخۆشی ئەو کەسانە، تا ئاستێکی دوور هاوشێوەی حاڵەتی ئەو کەسانەیە، کە یاریزانی تێنس و کرێکاری کانەکان و ئەو ژنانەی کاری بەرگدروویی دەکەن و بۆ چەندین کاتژمێر کار لەگەڵ داو و دەرزی دەکەن.

"ئۆڵدریجگ بۆرگان" ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی کۆمپیۆتەر دەکات، کە ماوە ماوە، مومارەسەی هەندێك ڕاهێنانی وەرزشی تایبەت بە دەست و مەچەك و  پشت و مل و شانەکان بکەن، بە تایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کۆمپیۆتەر بەکاربهێنن، ناوبراو بەکارهێنەرانی کۆمپیۆتەر ئاراستە دەکات، کە لە کاتی کارکردن لەسەر کۆمپیۆتەر، چەندینجار دەستەکانیان بشێلن.

إرسال تعليق