Ads (728x90)

نیعمەتی ئیسلام، گەورەترین سەرمایەی بوونمانە
ئایینی هیندۆسی، بە ئایینی یەکەم دەژمێردرێت لە وڵاتی هیند، شوێنکەوتووانیشی ماوە ماوە هەڵدەستن بە نواندنی شێوە کۆمیدییەکانی پاڕانەوە لە خوایەکەیان!.

ئەوەی لەو وێنەیەدا دەیبینن، هیندۆسەکانن، کە هەڵدەستن بە خۆنوقمکردن لەناو بەرمیلەکانی ئاو، کە بە گوڵ ڕازێنراونەتەوە، ئەمەش بۆ داواکردنی بارانبارینە لە "سنۆ"، کە یەکێكە لە خوایەکانی هیندۆسەکان!.


هاوکات شوێنکەوتووانی ئەو ئایینە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەو نیشانە ئایینیەیان، هەڵدەستن بە پۆشینی بەرگێکی تایبەت، کە لە بەرگی ئیحڕامی حاجییەکانمان دەچێت لە کاتی تەوافکردن بە دەوری کەعبەی پیرۆزدا.

شایەنی باسە بە درێژایی ماوەکانی ساڵ، وشکەساڵییەکی گەورە سەرانسەری هیند دەگرێتەوە، بارانە وەرزییەکانیش بە تاکە سەرچاوەی زۆربەی شارە گەورەکان دادەنرێت، لە حەوت ساڵی ڕابردووشدا بارانبارین بە شێوەیەکی زۆر کەمبووەتەوە.

إرسال تعليق