Ads (728x90)

ئاگادار بن، زەردێنەی هێلکە مەترسیدارترە لە جگەرەکێشان
سەرەڕای بوونی چەندین سوودی تەندروستی لەناو هێلکەدا، کە خۆی دەبینێتەوە لە: بەخشینی جوانی بە جەستە، بەهێزکردنی ئێسك، بەهێزکردنی خوێن، بەهێزکردنی کارکردنی مێشك، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو بڕەی دەیخۆین، هەندێکجار مەترسیدارترە لە جگەرەکێشان، ئەوەش لەو ڕووەوە، کە دەبێتە هۆکاری دروستبوونی نەخۆشیی لە دڵ و خوێنبەرەکان.

زەردێنەی هێلکە ڕێژەی تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان بەرز دەکاتەوە، چونکە چەورییەکەی لە دەوروبەری دڵ کۆ دەبێتەوە، ئەو پێکهاتەیەش "چەورییەکە" لە هێلکەدا، بە شێوەیەکی سەرەکی بەرپرسیارە لە نەخۆشییە ترسناکەکان، لە گرنگترینیان: سەکتە و جەڵتەی مێشك.

لە توێژینەوەی پزیشکی کەنەدیدا دەرکەوتووە، کە زیادەڕۆیی لە خواردنی زەردێنەی هێلکە "چوار دانە لە هەفتەیەکدا"، دڵ دووچاری مەترسی دەکاتەوە زیاتر لە مەترسی جگەرەکێشان.

بێجگە لەوەش، کە خواردنی زەردێنەی هێلکە لە تووشبووانی شەکرە قەدەغەکراوە و، جەرگ و هەردوو گورچیلە ڕووبەڕووی مەترسی حەساسییە دەکاتەوە.

دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە، بڕی گەورەی چەوری کە لەناو زەردێنەی هێلکە هەیە ئاشکرا دەکات، هاوکات سوودە تەندروستییە کەڵەکەبووەکانی ناو هێلکەش پشتڕاست دەکاتەوە.

إرسال تعليق