به ده‌ركه‌وتنی زه‌رده‌په‌ڕی دواساتی ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان و بریسكانه‌وه‌ی گزنگی به‌ره‌به‌یانی ده‌سپێكی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، به ته‌ئكید موسڵمانان دڵه‌كانییان به ئاوێزانبوونی ئه‌و ئاسوودهبوونەه ئیلاهییه ئاوده‌خواته‌وه، كه پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د "د خ" موژده‌ی وه‌دیهاتن و ئاشنابوونی پێداوون، كه له قووڵایی ده‌روونییانه‌وه هه‌ست به چێژوه‌رگرتن له بۆن و به‌رامه و نه‌سیمی ئه‌و به‌خشش و خه‌ڵاته خوداییه بكه‌ن و، شوێنه‌واری ژه‌نگگرتووی خه‌مه‌كانییان له دڵ و ده‌روون پاك بكاته‌وه، بۆیه زۆر زه‌رووره له‌م ڕوانگه‌یه‌وه و له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ڕاستییانه‌ی كه له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین، موسڵمانان مامه‌ڵه‌یه‌كی شایسته و باڵا له ساته‌كانی جه‌ژندا بنوێنن و، ئه‌و ئاسووده‌ییه له به‌رگێكی ڕازاوه له ئاكار و ڕه‌فتاری به‌رپرسیارانه و، به شێوه و شێوازی شیرین و ڕه‌نگین گوزارشتی لێبكه‌ن و، بیكه‌نه خاڵی ده‌سپێكی گه‌یشتن به ترۆپكی ڕه‌زامه‌ندی هه‌تایی په‌روه‌ردگار، هاوشانی ئه‌و ئاسووده‌ییه‌ی، كه كاتی نییه، به‌ڵكو ئه‌به‌دی و هه‌تا هه‌تاییه و ته‌واوبوون و به‌سه‌رچوونی به سه‌ردا نایه‌ت.
به‌ڕێزان، پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د "د خ" له فه‌رمووده‌یه‌كییدا، مزگێنییه‌كی مه‌زن ده‌چرپێنێته گوێچكه‌ی ڕۆژووەوانه موسڵمانه‌كان و، سنووری گه‌یشتن به كهنارەکانی ئاسوودهیییهكی ئه‌به‌دییان بۆ ده‌كێشێت، ئه‌و ڕۆژووەوانه موسڵمانانه‌ی، کە به پابه‌ندبوون و وابه‌ستبوون به ڕێنوماییه ئایینیه‌كان ڕه‌زامه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی ئیلاهییان به‌ده‌ستهێناوه و، له ئه‌زموونه ئهساسییهكانی دیندارییدا سه‌ركه‌وتووبوون، له‌م ڕووه‌وه خۆشه‌ویستمان "د خ"ده‌فه‌رمووێت: ڕۆژووەوان دوو ئاسووده‌یی هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه، كه له كاتی ته‌واوكردنی ماوه‌ی بهڕۆژووبوونهكهیهتی، كه بریتیه له به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان، كه به هۆیه‌وه هه‌ستی ئاسووده‌یی ده‌رژێته ناخ و دڵ و ده‌روونییه‌وه و هه‌ناسه‌ی خۆشحاڵی له ناخه‌وه هه‌ڵده‌مژێ، چونكه فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی به‌جێهێناوه و سه‌ربه‌رزانه لێی ده‌رچووه، ئاسوودهبوونهكهی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه، کە كاتێك له ڕۆژی قیامه‌تدا به دیده‌نی و بینینی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی شاد و ئاسووده ده‌بێت.
دیاره ئاسوودەیی شتێكی مه‌عنه‌وه‌ییه و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه كه‌سی ڕۆژووەوان پشتیوانی خوای شك بردووه له پیشاندان و په‌یڕه‌وكردن له گوێڕایه‌ڵیكردنی و، سه‌ركه‌وتن له به‌ستنه‌وه‌ی نه‌فس و ئاره‌زووه‌كانی و دهستهمۆكردنییان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ی دەبینێت و، به‌وه‌ش تروسكایی ئومێد و هیوای به دره‌وشاوه‌یی له ترۆپكدا ده‌بینێت و، دڵنیا ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كه ڕه‌شه‌بای خه‌فه‌تباری و ناسۆری به ئاسمانی بینینیدا ناكشێ و، له شه‌پۆڵدانی ده‌ریای ئازار و ئاكامی ناجۆردا ناشڵه‌ژێت و ناهه‌ژێت، بۆیه ئه‌و ئاسووده‌بوونه ئه‌به‌دییه، هه‌م دینی و هه‌م دونیاییه و مایه‌ی جێگیربوونی باری ده‌روونی و چهسپاوبوونی كۆڵه‌گه‌كانی دڵخۆشییه له هه‌ردوو ژیاندا.
ئاسووده‌یی چه‌شنی خه‌فه‌تباری سرووشتێكی مرۆییه و، به‌دیهێنه‌ر و به‌هێزكه‌ری هۆكار و فاكته‌ره‌كانی چێژوه‌رگرتنه له ژیان و، سه‌ره‌نجام سه‌رده‌كێشێت بۆ سوپاسگوزاریكردنی خودای به‌خشه‌ر و به به‌زه‌یی، بۆیه پێویستییه‌كی هه‌میشه‌یی مرۆڤه، كه ئاسووده بێت، ته‌نانه‌ت به شته بچووكه‌كانیش، بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بێت له له‌ززه‌تی خۆشی ژیان و، زۆر گرنگه وریا و وێڵ بێت بۆ بردنه‌وه‌ی گره‌و له خه‌فه‌تباری و، به‌دیهێنانی مانا به‌رزه‌كانی چێژكردن له ساته دره‌وشاوه‌كانی ته‌مه‌ن، دوور له هەر به‌زاندن و پێشێلكردنێك، كه به خه‌فه‌ت و خه‌مناكی و ئازار به سه‌ر دڵییدا بكه‌وێته‌وه، چونكه هه‌ر كاتێك ئاسووده‌یی وابه‌ست بوو به سنووره شه‌رعییه‌كه‌وه و، به‌ده‌ر بوو له شته نه‌شیاوه‌كان، ئه‌وا مایه‌ی مانه‌وه و مه‌ودا دوورییه‌كی زیاتره، به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئاسووده‌بوونی مرۆڤ به ڕێگا و ڕێوشوێنی ناشه‌رعی و نادروست، به ته‌ئكید سه‌ره‌نجامێكی ئاڵۆز و ئافاتبهخشی لێده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها پێویسته زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێت له ئاسووده‌بوون و دڵخۆشبووندا، به‌ڵكو پێویسته به پێی هاوسه‌نگییه‌كی مامناوه‌نده‌وه سنووردار بكرێت و، له‌وێوه تێپه‌ڕ نه‌بێت، چونكه ئەگه‌ر له چوارچێوه مه‌عقوله‌كه ترازا، ئه‌وا ئاسووده‌ییه‌كه به خه‌م و خه‌فه‌تباری ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته گرانایی و بێزاری بۆ مرۆڤ، بۆیه هه‌ر له په‌یوه‌ند به باسه‌كه‌مانه‌وه و به چاوخشاندنه‌وه‌مان به چاوگه‌كانی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رمان "دخ"، ده‌بینین ئه‌و ڕاستییه به بهرجهستهكراویی و په‌یڕه‌وكراوی هاتووه، بۆ نموونه: له ڕۆژی جه‌ژندا له ماڵی پێغه‌مبه‌ر "دخ" ده‌ف لێدراوه وه‌كو ده‌ربڕینی شادی و دڵخۆشی به‌و بۆنه‌یه‌وه، بۆیه كاتێك “ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق” ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ر بێت ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینێت تووڕه ده‌بێت، چونكه پێیوابوو ئه‌و ده‌ف لێدانه له سروتی شه‌یتانه و نه‌شیاوه له گه‌ڵ ئه‌و بۆنه پیرۆزه‌دا و له گه‌ڵ پایه‌ی ماڵی پێغه‌مبه‌ردا "دخ" نایه‌ته‌وه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر "دخ" دێته‌گۆ و به “ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق” ده‌ڵێت: ئه‌ی ئه‌بابه‌كر، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك جه‌ژنی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ش جه‌ژنی ئێمه‌یه.
له سه‌رده‌مانی نهفامێتیشدا، مرۆڤه‌كان به هاتنی وه‌رزی جه‌ژنه‌كان ئاسووده ده‌بوون، كه په‌یامی ئایینی ئیسلامیش سه‌رزه‌مینی ڕۆشنا كرده‌وه، هاوشانی شتگه‌لێكی دیكه ئه‌و ئاسووده‌ییه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه، به‌ڵكو له‌باره‌یانه‌وه وتی، ئه‌و جه‌ژنانه نه‌شیاو و ناپه‌سندن و، له بری ئه‌وان جه‌ژنه ئیسلامییه‌كانی "جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان" بۆ ئاسووده‌یی مرۆڤایه‌تی به خه‌ڵات هێنا و، به ڕه‌واییه‌تی ئه‌وانی زانیووه، کە بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وپه‌ری ئاسووده‌یی و به پێی پابه‌ندبوون به سنووره شه‌رعییه‌كانه‌وه، چێژ له یاریكردن و ئاهه‌نگێڕان وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ی كه له جه‌ژندا ڕێپێدراوه و په‌سند و خێر و چاكه‌یه، بریتییە لە: چوونه مزگه‌وت بۆ ئه‌داكردنی نوێژی جه‌ژن، ته‌نانه‌ت بۆ ژنانیش، به‌و مه‌رجه‌ی به پابه‌ندبوونی ته‌واو به خۆداپۆشین و پاریزگاریكردن له كه‌سایه‌تی پاكی خۆیان بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی گونجاو و ته‌ژی له جوانی و ڕازاوه‌یی و دیده‌نی و دیدار و هه‌ستكردنی قووڵ به ده‌سكه‌وت و هه‌نگاونان بۆ وه‌رزێكی نوێ بێته‌دی و به‌رقه‌رار بێت.
هه‌روه‌ها زه‌كاتی سه‌رفیتره و قوربانیكردن له جه‌ژندا دانراون له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ژارانیش هاوشانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بەشداری خۆشی و ئاسووده‌ییه‌كانی جه‌ژن بكه‌ن، چونكه جه‌ژن بۆنه‌یه‌كه بۆ به‌دیهێنانی ئینتیمای كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه‌بوونی به‌رده‌وام، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازی بژێوی و خۆشگوزه‌رانی و تواناداریی دارایی له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ڕه‌گ دابوكتێ و زه‌ق ببێته‌وه، ئه‌وا نه به‌زه‌یی و میهره‌بانی و نه هه‌ستكردن به ئازار و ناخۆشییه‌كانی ئه‌وانی دیكه‌ی تیادا ڕه‌نگده‌داته‌وه، به‌وه‌ش جه‌ژن جگه له وشه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی بێناوه‌ڕۆك، هیچ ده‌لاله‌تێكی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه نابه‌خشێت.
جه‌ژن ئیلهام به‌خشی لێبوورده‌یی و سینه‌پاكی و دڵسافی و توندوتۆڵی په‌یوه‌ندی برایانه و ته‌باییانه‌ی خه‌ڵكه، به واتای ئه‌وه‌ی کە نابێت له جه‌ژندا خه‌ڵك یه‌خه‌ی یه‌كتر بگرن و كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران و هاوسێیان سه‌رهه‌ڵبدات و ببێته هۆی لێڵكردن و تێكدانی خۆشییه‌كان، ده‌لاله‌تی جه‌ژن ئه‌مه‌یه و به بوونی ئه‌و شته سه‌ره‌كییانه‌ش، ئاسووده‌یی جه‌ژن به‌دیدێت و، هه‌لومه‌رجێكی جێگیر و كه‌شێكی پڕ له كامه‌رانی و ته‌باییش ده‌چێته قووڵایی كۆمه‌ڵگه و، تاكه‌كانیشی له سایه‌یدا هه‌ست به‌وپه‌ڕی ئۆخژنی و ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس (30/08/2011)
إرسال تعليق