لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵەوە، (12) هەزار کەس لە چین و توێژ و تەمەنە جیاوازەکان وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، ئەوەش بە ڕێگەی هەڵمەتی " وەرن بەبێ جگەرەکێشان"، کە کۆمەڵەی "کفی" بۆ هۆشیارکردنەوە لە زیانەکانی جگەرەکێشان ڕێکیخستووە.
هەڵمەتەکە لەسەر ئاستی ناوچەی مەککەی پیرۆز و، بە ڕێگەی چەندین کاروانەوە، کە بەناو مزگەوتەکانەوە دەسوڕێنەوە، ڕێکخراوە و، کاتی کەوتنە ڕێی کاروانەکەش لە دوای نوێژی عەسرەوە دەستیپێکرد بۆ هۆشیارکردنەوە لە زیانەکانی جگەرەکێشان و دابینکردنی پڕۆگرامەکانی چارەسەری بێبەرامبەر لە ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.
"عەزیز ئەلناشی" موڕشیدی هۆشیارکردنەوەکە لە کۆمەڵەی "کفی" بۆ هۆشیارکردنەوە لە زیانەکانی جگەرەکێشان وتی: ئەو هەڵمەتە بۆ یەکەمجارە ڕێکدەخرێت، کە پڕۆگرامەکانی چارەسەری بێبەرامبەر لە ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پێشکەش دەکات، ئەمەش لە دڵنیابوونمانەوەیە لە ئارەزووکردنی زۆربەی جگەرەکێشەکان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان.
لە هەڵمەتەکەدا، نمایشێکی زیندوو بۆ چۆنییەتی کارتێکردنی جگەرەکێشان لە جەستەی کەسی جگەرەکێش پێشکەشکرا و، چەندین پزیشك و پسپۆڕ لەهەر کاروانێکدا هەبوون بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، ئەمەیان وەکو قۆناغی یەکەم، لە قۆناغی دووەمدا، چارەسەرییەکە پێشکەش دەکرا، کە بریتییە لە ئاراستەکردنی ئارەزوومەندانی جگەرەکێشەکان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بەرەو سەنتەرەکە بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری بێبەرامبەر لە ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، کە ماوەی چارەسەری هەر تاکێك شەش ڕۆژ دەخایەنێت، بۆ هەر ڕۆژێكیش، دانیشتنێكی نیو کاتژمێری تەرخانکراوە، تێیدا جگەرەکێشەکان دەخرێنە ژێر پشکنین بە ئامێرێك کە بە تەکنەلۆژیایەکی تازە کار دەکات و یارمەتی جگەرەکێشەکان دەدات بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان.
شایەنی باسە، ژمارەیەکی زۆر لە جگەرەکێشەکان "لە چین و توێژ و تەمەنە جیاوازەکان" بە دەنگ ئەو هەڵمەتەوە هاتوون و، پێدەچێت ژمارەی سوودمەندبووانی ئەو پرۆژە گرینگە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بێتەوە.

إرسال تعليق