Ads (728x90)

ڕۆژێك لە وڵاتێك خۆر هەڵنەهات!!
دەگێڕنەوە، ڕۆژێك لە وڵاتێك خۆر هەڵنەهات!!، جوتیارەکان لە بەرەبەیاندا هەڵسانەوە بۆ ئەوەی بچنە ناو کێڵگەکانیان، بەڵام تاریکییەکە زۆر چڕ بوو، فەرمانبەرەکان کاتژمێر (٦) ی بەیانی هەڵسانەوە بۆ ئەوەی بچنە سەر کارەکانیان، بەڵام تاریکییەکە زۆر توند بوو، قوتابییەکان هەڵسانەوە بۆ ئەوەی بچنە قوتابخانە، بەڵان بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی!.

بەدرێژایی کاتژمێرەکانی ڕۆژ، هەموو شتێك لەکارکەوت، ژیان وەستا، خەڵکی تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بوون، جەستەی منداڵ و بەساڵاچووان کەوتە لەرزین، ترس دزەی کردە دڵی هەمووان!.

کاتێك شەو هات، مانگ دەرنەکەوت!، هەمووان چوونە پەرستگاکان و دەنگیان بەرز کردەوە و دەپاڕانەوە، ملکەچانە هاواری خودایان دەکرد بۆ ئەوەی خۆر دەربکەوێتەوە، هیچ کەسێك لەو شەوەدا نەخەوت!.

لە کاتژمێر (٥) ی بەیانی ڕۆژی دوایی، خۆر لە وادەی خۆیدا هەڵات!، خەڵك لە خۆشییان هاواریان دەکرد و دەست بەرەو ئاسمان دەپاڕانەوە و شوکرانەی خودای گەورەیان دەکرد و پیرۆزباییان لە یەکتری دەکرد!.

یەکێك لە دانایان پێیوتن: بۆچی بەس ئەوڕۆ سوپاسی خوداتان کرد لەسەر خۆرهەڵاتن؟!، ئایا هەموو بەیانییەك خۆر هەڵنایەت؟!

مەبەست لەو بابەتە ئەوەیە: پێویستە هەمیشە هەست بە نیعمەتەکانی خودای گەورە بکەین، نەوەکو تەنها لە کاتی تەنگانە و بوونی گیروگرفت و تەنگوچەڵەمەدا.

إرسال تعليق