Ads (728x90)

خاڵی وزە لە ناوەوەمان
ئەو خاڵەی لەو وێنەیەدا بەدیار دەکەوێت، قۆڵۆن 4 ی پێدەڵێن، یان ئەوەی بە "Li 4" دەناسرێت، لە چینیش بە ناوی "Hego" ناسراوە.

ئەو خاڵە بە کاراترین خاڵەکانی چارەسەری سەرئێشە و ئازاری قۆڵۆن و سووککردنی ئازاری جەستە بە شێوەیەکی گشتی دادەنرێت، هەروەها دەتوانێت ئازاری ددان و هەستیاری لووت و گرژی دەروونی سووك بکات، هەروەکو بەشێکیشە لە چارەسەری گرفتەکانی قۆڵۆن بە گشتی و قەبزی بە تایبەتی.

بە مامەڵەکردنێکی نەرم لەگەڵ ئەو شوێنە و داگرتنی پەنجە بە شێوەیەکی سووك لەسەری لە هەردوو دەستدا، کە هەستبکەین پەنجەکەمان کەمێك پێیداچووە، دەتوانین لە ماوەی چەند خولەکێکدا هەست بە حەسانەوە بکەین.

چۆنییەتی داگرتنی پەنجەش بریتییە لە: داگرتنی پەنجە لەسەر شوێنەکە بە شێوەی ستوونی بۆ ماوەی نیو خولەك، ئینجا لە 3 بۆ 6 جاری تر بۆ بۆ هەردوو ناو لەپی دەست بۆ ماوەی نیو خولەك بۆ هەر جارێك، بەوەش دەتوانی سوودی لابەری ئازار و چەندین سوودی ترت دەستبکەوێت کە باسمانکردن.

إرسال تعليق