Ads (728x90)

جیاوازی نێوان تەلەفزیۆنی LCD و LED
تەلەفزیۆنی LED نوسخەیەکی نوێکراوەیە لە تەلەفزیۆنی LCD، بەڵام ڕووناکی دواوەی جیاوازە، واتا هەردووکیان هاوبەشن لە هەمان بنچینەی کارکردن، کە لەسەر سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پیشاندانی کریستاڵی شل "Liquid Crystal Display" دەوەستێت، کە کورتکراوەکەی بریتییە لە "LCD".

لە هەردوو تەلەفزیۆنی LCD و LED، دوو چینی شووشەیی هەن، کە یەکێکیان کریستاڵی شل لەخۆدەگرێت، کاری ئەو کریستاڵەش بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆیشتن یان نەڕۆیشتنی تیشك، ئەوەش لە پێناو دروستکردنی وێنەیەکی گونجاو و خوازراو لەسەر شاشە.

بۆیە جیاوازییە گرنگەکەی نێوانی تەلەفزیۆنی LCD و LED لەو سیستەمی تیشکی دواوە دایە لەهەر یەکێکیان، بەوەی تەلەفزیۆنی LED دایوودەکان "DIODE" بەکار دەهێنێت لە بەرهەمهێنانی تیشکدا، لە کاتێکدا تەلەفزیۆنی LCD لەمپەکانی "فلۆرۆسنت" بەکاردەهێنێت، ئەوەش وا لە بینەران دەکات کە هەست بکەن وێنەی تەلەفزیۆنی LED ڕوونترە لە وێنەی تەلەفزیۆنی LCD.

إرسال تعليق