“يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا”
ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه، بابه‌تێكی گرنگ و موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره له‌خۆده‌گرێت، كه زانستی سه‌رده‌م به شیكارێكی پوخت، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی سه‌لماندووه، ئه‌ویش ڕێژه‌ی جۆریی و ژمارەی نێرینە و مێیینەیە له كاتی له دایكبووندا، بۆیه زۆر به گرنگ و سوودبه‌خشی ده‌بینین كه موسڵمانانی كوردزمان له ڕێی سایتی “قه‌ڵه‌م پرێس” ه‌وه ئاشنای ئه‌و موعجیزه قورئانی و زانستییه بكه‌ین، له به‌راییشدا ئایه‌ته‌كه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه ئینجا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر لایه‌نه زانستییه‌كه‌ی.
“یا أَیّهَا النّاسُ اتّقُواْ رَبّكُمُ الّذی خَلَقَكُمْ” په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ی خه‌ڵكینه، ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن، كه ئێوه‌ی دروست كردووه، له سیاقی ئایه‌ته‌كه‌دا دیاره كه هۆكاره‌كه “له دروستكردنی خه‌ڵك دا” ته‌قوایه بۆ ئه‌و خودایه‌ی دروستی كردووین و دایهێناوین “مّن نّفْسٍ واحِدَەٍ” واته له ئاده‌م سڵاوی خوای له سه‌ربێت، “و خَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا” له‌و نه‌فسه‌ش “حه‌وا” ی دروستكرد، “و بَثَّ مِنْهُمَا” واته دروستیكرد له‌وان “له ئاده‌م و حه‌وا” نه‌وه و وه‌چه‌ی مرۆڤ و له سه‌ر زه‌ویدا بڵاوه‌ی پێكردن، كه واته ساتی بڵاوهپێكردنهكه، كاتی لهدایكبوونهكەیە، به‌وه‌ی دروستكراوه نوێیه‌كه به ته‌واوه‌تی له دایك جیاده‌بێته‌وه و ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی دیاریكراو و سه‌ربه‌خۆ، “رِجَالاً كَثیرًا و نِسَاءً” مه‌به‌ست لێره‌دا نێرینه و مێیینه‌یه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها، نه‌وەكو ئه‌وانه‌ی كه باڵقن له ژن و پیاو، حیكمه‌تیش له گۆڕینی گوزارشته‌كه له سیاقی ئایه‌ته‌كه له شێوه ڕههاییهكهوه بۆ “رِجَالاً كَثیرًا و نِسَاءً”، مه‌به‌ست لێی دووپاتكردنه‌وه‌یه له زۆریی و زێده‌ڕه‌ویكردن تیایدا “له زۆرییهكه”، به‌وه‌ی هه‌ر تاكێك له تاكه چهسپێندراوهكان پاڵێوراون بۆ مه‌بده‌ئی ئه‌وه‌كه‌ی دیكه، هه‌روه‌ها ده‌بینین له سه‌ره‌تای ئایهتهكەدا فه‌رمان دراوه به تهقواكردن، هه‌ر بۆیه‌شه له سیاقی ئایه‌ته‌كه باسی گه‌وره‌كان كراوه “رِجَالاً كَثیرًا و نِسَاءً”، چونكه ئه‌وان له پایه و ئاستیی ڕاسپێردراوانن “مكلّفین” به تهقواكردن، ئایه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شانه ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه، كه زۆری ژماره‌ی نێرینه‌كان به به‌راورد به مێینه‌كان له كاتی له دایكبووندا، زۆرییهكی ڕاسته‌قینه‌یه، نه‌وەکو زۆرییهكی ڕوواڵه‌تی.
ئه‌وه سوننه‌تی خودایه له نێو درووستكراوهكانییدا، كه ڕاستییه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه، كه ئه‌ویش زۆریی ژماره‌ی نێرینه‌كانه به به‌راورد له گه‌ڵ ژماره‌ی مێیینه‌كان له كاتی له دایكبووندا، كه ئه‌مه‌ی دوایی به ڕێژه‌ی دووه‌مین له جۆری ڕه‌گه‌زیی له‌دایكبووان ده‌ناسرێت، كه ئه‌ویش ڕێژه‌ی نزیكه‌ی ( 1.05 ) ه، به واتای (105) له‌دایكبووی نێرینه له به‌رامبه‌ر هه‌ر (100) لهدایكبووێكی مێیینه‌دا، ئه‌وه‌ش حیكمه‌تێكی خوداییه، چونكه هه‌لی مێیینه‌كان له مانه‌وه له ژیاندا “به تایبه‌ت له ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌ندا” باشتره به به‌راورد له گه‌ڵ نێرینه‌كاندا، به‌وه‌ش ڕێژه‌كه له ماوه‌ی پێگه‌یینی ڕه‌گه‌زیی و زاوزێییدا ده‌بێته (1) یه‌ك، واته (" 100 " نێرینه بۆ هه‌ر " 100 " مێیینه‌یه‌ك)، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش باشترین گره‌نتییه بۆ مانه‌وه‌ی جۆری مرۆڤ، له كاتێكدا ئه‌مه له ته‌مه‌نه‌كانی پێشكه‌وتوودا ڕه‌نگده‌داته‌وه، كه واته ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه یاسایه‌ك له یاساكانی خودای په‌روه‌ردگار، كه بۆ مرۆڤه‌كانی داناوه، ڕوون ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ویش زۆرییهكی فیعلی و ڕاسته‌قینه‌یه له ژماره‌ی نێرینه‌كان به به‌راورد له گه‌ڵ ژماره‌ی مێیینه‌كان له كاتی له‌دایكبووندا، چونكه له‌وه‌دا حیكمه‌تێك هه‌یه بۆ گره‌نتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی به مرۆڤه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خواستوویه‌تی.

إرسال تعليق