Ads (728x90)

موفاجەئەی “ئەدیداس” لە تۆپەکانی مۆندیالی بەڕازیل
کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی “ئەدیداس” بۆ دروستکردنی کەلوپەلە وەرزشییەکان، هەمیشە بەوە دەناسرێتەوە کە هەموو شتێکی جوان پێشکەشی وەرزشی تۆپی پێ دەکات لە پێڵاو و درێس و تۆپ و کەرەستەکانی دیکە، ئێستاش کە بەرەو مۆندیالی بەڕازیل 2014 هەنگاو دەنێین، شتێکی سروشتییە بزانین و ببینین، کە “ئەدیداس” بە بیرۆکە و داهێنانی سەرسوڕهێنەر سەرساممان بکات.

شاکاری ئەو جارەی “ئەدیداس”، بە تایبەت لە دروستکردنی تۆپەکانی مۆندیال، تایبەتمەندییەکی ناوازەی تێدایە و جیاوازە لە هەموو کارەکانی پێشووی، چونکە وێڕای کەمی کێشی تۆپەکان و ئاسانی لە کاتی ڕاکردنی یاریزانان لەگەڵی، هاوکات لە هەر تۆپێکیشدا شەش کامێرای داناوە کە “کوالێتییەکی بەرز” یان هەیە و هەڵدەستن بە وێنەگرتن بە گۆشەی 360 پلە.

موفاجەئەی “ئەدیداس” لە تۆپەکانی مۆندیالی بەڕازیل
ئەو کارە، کە بووەتە جێی سەرنج و سەرسامی هەوادارانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان، تەنانەت ئەستێرەکانی تۆپی پێش پشتگیریان لەو هەنگاوە گرنگەی “ئەدیداس” کردووە، کۆمپانیاکەش لە هەفتەکانی ڕابردوودا هەڵساوە بە ناردنی ئەو تۆپانە بۆ چەندین وڵات لەوانە ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئینگلتەڕا و ڕوسیا و ئەمریکا و مەکسیك بە مەبەستی ئەوەی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان وێنەی لەگەڵدا بگرن.

شایەنی باسە هەموو جیهان لە چاوەڕوانی دەستپێکردنی ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی بەڕازیل 2014 دایە کە لە 12/6 ی ئەمساڵ دەستپێدەکات، چاوەڕوانیش دەکرێت ببێتە گرنگترین و گەورەترین پاڵەوانێتی مۆندیال بە درێژایی مێژوو، چونکە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن.

إرسال تعليق