Ads (728x90)

مۆزیکژەنێك وانەی بوێریمان فێر دەکات
چیرۆکی مۆزیکژەنە فەڕەنسییەکە، کە دەیەوێت بە کەمانچەکەی بەشداری لە پڕۆگرامێکی تاقیکردنەوەی مۆزیکژەنین بکات، وانەیەکی گەورەمان لە ژیان فێر دەکات و پێمان دەڵێت، نابێت لە وێستگەکانی ژیاندا بوەستین، هەرچەند هەست بە بوونی سەختی و ئاستەنگەکانی تێپەڕاندنیان بکەین.

ئەو بە بڕوابوون بە تواناکانی و سووربوون لەسەر بەدەستهێنانی ئامانجەکانی، داواکاری مۆزیکژەنین پێشکەش بە لیژنەی دادوەری لەو پڕۆگرامە دەکات، کە لە حەوت گەورە مۆزیکژەنی بەناوبانگ پێکهاتبوو.

نمایشکردنی پارچەیەك لە مۆزیکژەنینەکەی لە بەردەم ئەو گەورە مۆزیکژەنانەدا، کە خاوەن شۆڕەت و شکۆی بوارەکەن، تاقە دەرفەتی ڕاستەقینە بوو بۆی لە دیاریکردنی داهاتووی پیشەیی خۆی، بەبێ ئەوەی دەرفەتی دووبارە بەشداریکردنەوەی لەو بەرنامەیەدا هەبێت.

کاتێکیش دەستیکرد بە ژەنینی کەمانچەکەی لەو پڕۆگرامەدا، یەکێك لە ژێیەکانی کەمانچەکەی پچڕا..!، بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە ژەنین بە هەمان ئاست..!، بەڵام زۆری نەبرد دووەم ژێی کەمانچەکەی پچڕا..!، ئینجا سێیەمیش پچڕا..!، تەنها ژێی چوارەم مایەوە..!، بەڵام ئەو تا کۆتاییەکەی بەردەوام بوو لە ژەنین لەسەر هەموو ژێیە پچڕاوەکان!.

لیژنەی دادوەرییەکە لای خۆیانەوە، پلەی تەواویان پێبەخشی..!، بە تەنها لەبەر ئەوە نا کە مۆزیکژەنینەکەی جوان بووە، بەڵکو لەبەر بوێرییەکەی و سووربوونی لەسەر تەواوکردنی مۆزیکژەنینەکەی و نەکشانەوەی بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی پچڕانی ژێیەکانی کەمانچەکەی!.

بەڕێزان و خۆشەویستان، ئەو وانە مەزنەی لە ئەزموونی ئەو مۆزیکژەنە فێری دەبین ئەوەیە، کە نابێت لە هەوڵدان بوەستین، هەر چەند لە ساتەوەختە سەختەکاندا، ژێیەکانی مەبەستەکانمان بپچڕێن.

بە قەڵەمی بەڕێوبەری ماڵپەڕ

إرسال تعليق