پیاوە هەژارەکە بژێوی خۆی و دایکی و خێزانی و منداڵەکانی دابین دەکرد، لەلای پیاوێك بە خزمەتگوزاری کاری دەکرد، زۆر دڵسۆزانە و بە تەواوترین شێوە کارەکانی ئەنجام دەدا، بەڵام ڕۆژێکیان نەچوو بۆ کارەکەی!.
گەورەکەی لە دڵی خۆیدا وتی: هەر دەبێ دینارێکی بۆ زیاد بکەم، بۆ ئەوەی چیتر لە کارەکەی دوا نەکەوێ، چونکە بە تەئکید بۆیە نەهاتووە چونکە تەماعی لێیداوە و چاوی لەوەیە پارەی بۆ زیاد بکەم و دەشزانێ من پێویستم بەوە!.
بۆ ڕۆژی دواییدا، پیاوە هەژارەکە هاتە سەر ئیشەکەی، گەورەکەشی مووچەکەی دایێ و دینارێکی بۆ زیاد کرد، بەڵام ئەو هیچ قسەیەکی نەکرد و پرسیاری هۆکاری زیادکردنی دینارەکەی لە مووچەکەی لە گەورەکەی نەکرد!.
پاش ماوەیەك، جارێکی دیکە پیاوە هەژارەکە نەهات بۆ کارەکەی، بۆیە گەورەکەی زۆر توڕە بوو و وتی: ئەو دینارەی بۆم زیاد کردبوو، لێی دەبڕم!.
بۆ ڕۆژی دوایی، کە پیاوە هەژارەکە هاتەوە سەر ئیشەکەی، فیعلەن دینارەکەی لە مووچەکەی کەمکردەوە..!، بەڵام ئەو هیچ قسەیەکی نەکرد و پرسیاری هۆکاری کەمکردنەوەی دینارێك لە مووچەکەی لە گەورەکەی نەکرد!.
گەورەکەی سەرسام بوو لە هەڵوێست و کاردانەوەی پیاوە هەژارەکە..!، هەر بۆیەش پرسیاری لێکرد: دینارێکم بۆ زیاد کردی قسەت نەکرد..!، دینارەکەشم لێ کەمکردیەوە هەر قسەت نەکرد..!، من سەر لەوە دەرناکەم!.
پیاوە هەژارەکە وەڵامی دایەوە: کە جاری یەکەم نەهاتم، خوای گەورە منداڵێکی پێبەخشی بووین..!، کاتێکیش دینارێکت بۆ سەر مووچەکەم زیاد کرد، وتم ئەوە ڕزقی منداڵەکەیە لەگەڵ خۆی هاتووە..!، بەڵام کە جاری دووەم نەهاتم، دایکم وەفاتی کرد بوو..!، کاتێکیش دینارێکت لە مووچەکەم کەمکردەوە، وتم ئەوە ڕزقی دایکم بوو لەگەڵ خۆی ڕۆیشت!.
چەندە جوانە کە مرۆڤ بە بەشی خوای گەورە ڕازی بێ “چ کەم چ زۆر”، هەرگیزیش گوێ بەوە نەدا کە ڕزقەکەی کەمە یان زیادە، چونکە دیاریکردنی ئەندازەی ڕزقەکە لەلایەن خوای تەعالاوەیە، بۆیە دەبێت زیاتر لە مانای وشەی رازق و رزاق وردبینەوە کە دەمانگەیەنێنە ڕووبەرەکانی دامەزراوەیی دەروونی و بڕوابوونی تەواو بە بەشی خوای گەورە کە لە ژیاندا بۆمان دیاری دەکات.

إرسال تعليق