Ads (728x90)

بەهێزترین 10 زانکۆ لە جیهاندا / 6
لەو زنجیرە بابەتەماندا، لیستی باشترین 10 زانکۆ لە جیهان بڵاو دەکەینەوە، لیستەکەش بە گوێرەی سیستەمی "کیو ئێس" بۆ پۆڵێنبەندی زانکۆکان ئامادەکراوە، کە بە پێی هەمان ئەو سیستەمە، هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (700) خوێندنگا و زانکۆی جیهانی دەکرێت.

زانکۆی “ئۆکسفۆرد” لە ئینگلتەڕا (6)..

دوای نۆ سەدە لە فێرکردنی بەردەوام، زانکۆی “ئۆکسفۆرد” بە کۆنترین زانکۆ لە جیهانی خۆرئاوا دەژمێردرێ کە خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە.

زانکۆکە دەکەوێتە شاری “ئۆکسفۆرد” لە ئینگلتەڕا، بە یەکێکیش لە زانکۆ پێشەنگەکان دادەنرێت لە شانشینی یەکگرتوودا، کە دەرفەتەکانی کار و سەروەت و شارەزایی و داهێنانەکان لە سەدەی بیست و یەك دەخوڵقێنێت، ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە سەرانسەری جیهان وەردەگرێت.

إرسال تعليق