Ads (728x90)

سەیرترین 10 دوورگە لە جیهان / 2
لە سەرانسەری جیهاندا چەندین دوورگەی سەیر هەن، کە دیمەنەکانیان جێگەی سەرسوڕمانی تەماشاکەرانە، کە هەڵوەستە لەسەر سەیرترین 10 دوورگە لە جیهان دەکەین کە بۆ فرۆشتنن.

دوورگەی “Double Island” لە کەنەدا..

دوورگەی Double Island” یان “جووت دوورگەکە” دەکەوێتە هەرێمی “ئۆنتاریۆ” لە کەنەدا و بە دیاریکراویش لە نزیك “تۆرنتۆ” ی پایتەخت.

ناوی دوورگەکە لە پێکهاتە سروشتییە تێکەڵاوەکەیەوە هاتووە، ڕووبەرەکەشی بۆ مەسافەی شەش “ئەیکەر” درێژ دەبێتەوە و بە درەختی سنەوبەر و برنج داپۆشراوە.

لە سنووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای دوورگەکەشدا، دوو بەندەری سروشتی هەن، هەروەها لە دوورگەکەدا چەندین باڵاخانەی نیشتەجێبوون لەسەر ڕووبەری 2500 پێی چوارگۆشە هەن، کە هەموویان بە دیمەنی جوان و سەرنجڕاکێش ڕازاونەتەوە و دەڕواننە سەر ئاوی دوورگەکە.

لە ئێستادا دوورگەکە بۆ فرۆشتنە و نرخەکەشی دوو ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینییە.

إرسال تعليق