Ads (728x90)

ناساندنی حیجاب لە زانکۆی میشیگن
خوێندکارە موسڵمانەکان لە زانکۆی “میشیغن” ی ناوندی لە ئەمریکا، ڕووداوێکیان ڕێکخست تایبەت بە ناساندنی حیجاب و ڕوونکردنەوەی گرنگی و بەهاکەی بۆ خوێندکارە ناموسڵمانەکان، ئەوەش لە میانی بانگهێشتکردنی ناموسڵمانان بۆ پۆشینی حیجاب و ئاشناکردنیان بە ڕۆشنبیری ئیسلامی و تاقیکردنەوەی بەها جوانەکانی ئیسلام.

یەکێك لە ڕێکخەرانی ڕووداوەکەش ئەوەی ڕوونکردەوە، کە کاردانەوەکان لە ئاست ئەو ئەزموونە، ئەرێنی بوون، ئەوەشی وتووە کە بەشداربووان چێژیان لە کرانەوەیەکی فیکری وەرگرتووە، بەوەی 31 کچە خوێندکار ڕازیبوونە بە پۆشینی حیجاب.

ئەو ڕووداوەش دوای ڕووداوێکی هاوشێوە دێت کە لە زانکۆی “میشیغن” ی خۆرهەڵات لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارە موسڵمانەکانەوە ڕێکخرا بوو.

ئەو چالاکییانەش بۆ ناساندنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و وەڵامدانەوەی گومانەکان و ڕاستکردنەوەی زانیارییە هەڵەکانە لەسەر ئیسلام.

إرسال تعليق