Ads (728x90)

پێشنوێژێك لە مەککە لە ناو نوێژدا وەفاتی کرد
نیوەڕۆی دوێنێ و لە کاتی نوێژی نیوەڕۆ، “شێخ إمداد الله قارئ” پێشنوێژی مزگەوتی “حراء” پێش سەلامدانەوە و لە تەحیاتی دووەمدا کۆچی دوایی کرد.

“شێخ إمداد الله قارئ” وانەبێژی قوڕئانی پیرۆز بوو لە خانەی “الأرقم بن أبي الأرقم” بۆ لەبەرکردنی قوڕئانی پیرۆز لە “مسجد الحرام”، بۆ ماوەی هەشت ساڵیش دەرسی لەلای “شیخ محمد بن عثیمین” خوێندووە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “سبق” ی سعودی، پێشتر “شێخ إمداد الله قارئ” نەخۆشی فشاری خوێن و دڵی هەبووە، هەر دوێنێش لە پاش نوێژی ئێوارە نوێژی مردوو لەسەر تەرمەکەی ئەنجامدرا لە “مسجد الحرام”.

إرسال تعليق