Ads (728x90)

خۆشم دەوێی، بەڵام لێت توڕەم..!
موسڵمانێکی سادە زۆر ئەو قسەیەی دەوتەوە: “سوپاس بۆ ئەو خوایەی منی کردووەتە کوڕی دایك و باوکێکی موسڵمان”، کاتێکیش پرسیاری نهێنی ئەوە سوپاسکردنەیان لێکرد، وتی: من پیاوێکم لەسەر فیتڕەتی ئیسلامم، ئەگەر دایك و باوکم موسڵمان نەبوونایە، منیش گوێرەکە پەرست و مانگا پەرست دەبووم..!، یان پێدەچوو مەیمونێکم بپەرستبایە لە مەیمونە ڕەشەکان!.

بە دڵنیاییەوە، موسڵمانبوونمان بەخششێکە، تەنها ئەوانە نرخەکەی دەزانن کە لێی بێبەش بووبن.

بانگخوازی بەناوبانگی تورکی “فەتحوڵا گوڵەن” لە کتێبەکەی “نووری نەمر موحەممەد شانازی مرۆڤایەتی” لە لاپەڕە (194) دەڵێت:

یەکێك لە هاوڕێ پاکەکانمان لە یەکێك لە ئەپارتمانەکان لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو، بەهۆی ڕۆح و ڕەفتارە پاكەکانی “پشتئەستوور بە پشتیوانی خوای گەورە” توانیبووی کاریگەرى لەسەر تاکەکانی ماڵێك دروستبکات و ببووە هۆکارێك بۆ ڕێنومایی و بەرچاوڕوونیان بۆ ئایینی ئیسلام، بۆیەش سەرەتا باوکەکە موسڵمان دەبێت، ئینجا هاوسەرەکەی و پاشانیش منداڵەکانی..!، بەهۆی ئەو کەشوهەوایەش کە باڵیکێشابوو بەسەریاندا، ماڵەکە دەبێتە پارچەیەك لە بەهەشت!.

ڕۆژێکیان، لەو کاتەی خاوەن ماڵەکە لەگەڵ ئەو هاوڕێ پاکەمان دانیشتوون و گفتوگۆ دەکەن، خاوەن ماڵەکە “کە هەستەکانی هیدایەت لە دڵییدا چەکەر دەکەن” پێی دەڵێت: هاوڕێم..!، هێندەم خۆش دەوێی، تا ئەو ڕادەیەی، دەخوازم دڵم بکەمەوە و تۆی لەناو دابنێم..!، چونکە تۆ بویتەوە هۆکاری ڕێنوماییمان بەرەو ئیسلام و ژیانێکی هەتا هەتاییت بە خۆم و خێزانەکەم بەخشی، بەڵام لە هەمانکاتدا هێندە زۆر لێت توڕەم، تا ئەو ڕادەیەی، حەزم دەکرد هەڵسم “بە لێدانێکی بەهێز” دەستت لێبوەشێنم..!، لەوانەشە بپرسی بۆچی..؟!، ئێستا بۆت ڕوون دەکەمەوە بۆچی؟!.

کەمێك پێش ئەوەی تۆ بێیتە لامان، باوکم کۆچی دوایی کرد، لەگەڵ ئەوەی ئەو لە ئێمە شایستەتر بوو بۆ موسڵمانبوون، چونکە ڕۆحێکی پاکی هەبوو و ژیانێکی پاکی گوزەراند، ئەگەر پێش مردنی، تۆ بهاتبایتە ئێرە، دەبوویتە هۆکاری هیدایەتدانی بۆ موسڵمانبوون، بۆیە من زۆر لێت توڕەم، چونکە درەنگ هاتی بۆ لامان..!، بۆچی پێش مردنی نەهاتی بۆ لامان؟!.

لە بابەتەکانی بەڕێوبەری ماڵپەر

إرسال تعليق