Ads (728x90)

ئاشکرابوونی موعجیزەی “ئیرەیی” لە قوڕئان
هەندێك لە دوودڵ و گوماندار نکۆڵیان دەکرد لە بوونی حەسادەت “ئیرەیی” کە لە قوڕئانی پیرۆزدا باسکراوە، بەڵام زانایان بۆیان دەرکەوت کە حەسادەت “ئیرەیی” هەیە و زیانبەخشیشە بۆ مێشك.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا، بۆ زانایان ڕوون بوویەوە، کە لە کاتی حەسادەت “ئیرەیی” دا، مێشك بە شێوەیەکی زۆر ئاڵۆز چاڵاك دەبێت، چونکە خوێن لە ڕێگەی بەشە چالاکەکانی مێشکەوە دەڕوات، ئەوەش دەوەستێتە سەر باری عاتیفی مرۆڤ، بەوەی کاتێك مرۆڤ بەختەوەر دەبێت، مێشك لە چەند بەشێکی دیاریکراوی کەمدا چالاك دەبێت، ئەو کاتەش جیاکردنەوەی ناوچەکانی بەختەوەری لە مێشکدا ئاسان دەبێت.

بەڵام کاتێك مرۆڤ خەمبار دەبێت، مێشك بە دەست هەوڵدانی زیاتر دەناڵێنێت، چونکە ناوچەی زیاتر لە مێشکدا چالاك دەبن و مێشك بە شێوەیەکی زیاتر ماندوو دەبێت، هەر بۆیەش زانایان ئامۆژگاریمان دەکەن، کە خەمبار نەبین بۆ ئەوەی خۆمان لە لەناوچوونی خانەکانی مێشك و پیری پێشوەختە یان لەدەستدانی یادگە بپارێزین.


سەبارەت بە حەسادەت “ئیرەیی” یش، زانایان سەرنجیان دا، کە حەسادەت “ئیرەیی” دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مێشك و هۆکاری دروستبوونی شڵەژانە لە کەسێتی مرۆڤ، ئەوان ئەو باوەڕەشیان بۆ دروستبوو، کە لە کاتی حەسادەت “ئیرەیی” دا، مێشك شڵەژاو و شێواو دەبێت، ئەستەمیش دەبێت لەسەر زانایان بتوانن ناوچەکانی حەسادەت “ئیرەیی” جیا بکەنەوە.


حەسادەت “ئیرەیی” بەوە پێناس دەکرێت کە کەسێك حەز بکات بەخششی ئەوانی دیکە نەمێنێ، ئیسلامیش داوای لە موسڵمانان کردووە خۆیان لەو سیفەتە خراپە بە دوور بگرن، بەڵکو خوای گەورە فەرمانی پێکردووین، کە پەنای پێ بگرین لە خراپەی ئەو کەسانەی سیفەتی ئیرەییان هەیە: “ۆمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذا حَسَدَ”.


بۆیە ئەو دۆزینەوەیە ئەوەمان بۆ دووپات دەکاتەوە، کە قوڕئانی پیرۆز دژایەتی نییە لەگەڵ زانست، چونکە پێشتریش بێباوەڕەکان گومانیان هەبووە لە ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز سەبارەت بە حەسادەت “ئیرەیی” و جادووگەری و قسەکردنی مێروو و ئیسرا و میعراج و تاد..، بۆیە سوپاس بۆ خوای گەورە کە زانایان هەر ڕۆژەی شتێکی نوێی یەکانگیر لەگەڵ ڕاستییە قوڕئانییەکانمان بۆ ئاشکرا دەکەن.

إرسال تعليق