Ads (728x90)

هەنار، شیفای نەخۆشییەکان و میوەی بەهەشتییەکان
خوای پەروەردگار لە قوڕئانی پیرۆزدا باسی میوەی هەناری کردووە و کردوویەتییە میوەی بەهەشتییەکان، زانستی سەردەمیش هەندێك لە سوود و نهێنییەکانی ئەو بەرهەمە سەرسوڕهێنەرەی بۆ ئاشکرا کردووین.

لێکۆڵینەوە تازەکان ڕوونی دەکەنەوە، کە هەنار سوودبەخشە بۆ زۆر لە نەخۆشییەکان، لە دوا توێژینەوەکانیشدا زانا ئەمریکی و ئەوروپییەکان سوودەکانی هەناریان بۆ ئافرەتانی سکپڕ ئاشکرا کردووە، چونکە هەنار دەوڵەمەندە بە مادە دژە ژەهراوییەکان، هەروەها دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامینە جۆربەجۆرەکان و ئەو خوێیانەی کە مژینیان ئاسانە.

توێژەران دووپات لەوە دەکەنەوە، کە خواردنی هەنارێك لە هەر ڕۆژێکدا و بۆ ماوەی یەك مانگ، سوودبەخشە بۆ کەمخوێنی و هەوکردنی جومگەکان و ڕۆماتیزم، بێجگە لە سوودەکانی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، چونکە هەنار چارەسەری ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە هەموو جۆرەکانی خوێن مەیین.

لێکۆلینەوەیەکی دیکەش هەیە دووپاتی دەکاتەوە، کە هەنار مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە، زۆریش گرنگە بۆ منداڵان و شیرەخۆران و گەورە و بچووك، پێدەچێت ئەو ڕاستییانەشمان لە دووتووێی ئەو ئایەتە قوڕئانییە بۆ دەربکەون، کە خوای گەورە دەفەرمووێت:

“فِیهِمَا فَاكِهَەٌ ۆنَخْلٌ ۆرُمَّانٌ * فَبِأَیِّ آلاء رَبِّكُمَا تُكَذبَانِ”

لە ڕاستییدا ئەو سوودە پزیشکییانەی خوای گەورە لەناو ئەو میوەیەدا دایناوە، بەڵگەن لەسەر بایەخ و گرنگییەکەی، بەو مانایەش نا کە ئەهلی بەهەشت پێویستییان بە چارەسەری هەیە..!، بەڵکو لەبەر ئەوەی خوای گەورە ڕێزی تایبەتی بۆ ئەو میوەیە داناوە و کردوویەتییە شیفا بۆ ئەهلی دونیا، چێژ و لەززەتیشی تێدا داناوە بۆ بەهەشتییەکان.

إرسال تعليق