Ads (728x90)

حەوت لە جۆرەکانی زیكری خودای په‌روه‌ردگار
مانا و ده‌لاله‌تی زیكری خودا هێنده‌ به‌رز و باڵایه‌، له‌و كاته‌دا و به‌و چۆنیه‌تییه‌ ته‌واو ده‌بێت و له‌ به‌رگی قه‌بول بوون ده‌رده‌كه‌وێت و زامنبوونی پاداشته‌كه‌ی مسۆگه‌ر ده‌بێت، كه‌ به‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌سته‌وە به‌رجه‌سته‌ بكرێت، بۆیه‌ به‌ هه‌ڵهێنجان له‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د خ)، زانایانی پایه‌به‌رزی ئیسلام زیكری خودایان دابه‌شی سه‌ر (7) جۆری جیاواز كردووه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ :


  1. زیكری چاوه‌كان: كه‌ گریان و ڕژاندنی فرمێسكه‌.
  2. زیكری گوێچكه‌كان: كه‌ گوێگرتنه‌ له‌ قورئانی پیرۆز و شته‌ باشه‌كان.
  3. زیكری زمان: كه‌ ستایشكردنی په‌روه‌ردگاره‌ به‌ ویرده‌ جۆربه‌جۆره‌كان.
  4. زیكری جه‌سته‌: كه‌ وه‌فادارییه‌ بۆ په‌روه‌ردگار.
  5. زیكری ده‌سته‌كان: كه‌ به‌خشینه‌ له‌ پێناو په‌روه‌ردگار.
  6. زیكری ڕۆح: كه‌ ترسانه‌ له‌ سزای خودای په‌روه‌ردگار و هیواخوازییه‌ به‌ لوتفەکانی.
  7. زیكری دڵ: كه‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و هیوادارییه‌ به‌ خودای په‌روه‌ردگار.

إرسال تعليق