لە سەردەمی ئێستاماندا، جۆره‌ها خواردنه‌وه په‌یدابوونه كه له “جۆ” دروست ده‌كرێن و له سه‌ر بوتڵهكانییان نووسراوه “كحولی تێدا نییه”، ئه‌وه‌ش دوودڵی و ڕاڕایی لای زۆرێك له خه‌ڵكی دروست كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، كه ئایا باوه‌ڕ به نووسینه‌كه و ڕوواڵه‌تی نووسراوی سەر بوتڵه‌كه بكه‌ین یان نا..؟!، یان ده‌بێت بۆ دڵنیابوون له ڕاستییه‌كه ڕێوشوێنی پێویستی لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر و شیكاری ووردی بۆ بكرێت..؟!، چونكه جارێكیان براده‌رێك پشكنینی بۆ بوتڵێكی لەو جۆرە كردبوو، لە ئاکامدا بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه مادده‌ی كحولی تێدایه، لێره‌دا و لە ڕوانگەی پشتبەستن بە شەریعەتی ئیسلامەوە، له‌و حاڵه‌ته‌دا چی بكرێت باشه؟!.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته، له سایتی “قەڵەم پرێس”، به‌دواداچوونێكی ووردمان بۆ ئه‌و بابه‌ته فیقهییه هاوچه‌رخه كرد و به‌و سه‌ره‌نجامه گه‌یشتین:
ئه‌سڵ و بنچینه له كاركردنی شه‌رعی “ڕوواڵه‌ته”، ئه‌وه‌یشی له ڕووكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت ڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌یه، چونكه لایه‌نی چاودێریكردن هه‌یه لە دامەزراوە حکومییەکان كه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كەن و لێپرسینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌كەن، ئه‌گه‌ریش یه‌كێك، كه جێی متمانه بێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێڕاگهیاندی و له‌و كه‌سانه نه‌بوو كه ده‌نگۆ و قسه‌ی بێبنه‌ما بڵاو بكاته‌وه، قسهکەی به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و خواردنه‌وه‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار، كه ئه‌ركی ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بكات، هه‌روه‌ها پابه‌ندت ده‌كات به‌وه‌ی كه له سنووری وزه و توانای خۆت پشكنینی بۆ بكه‌یت، به‌ڵام ئەگه‌ر ئه‌و خواردنهوانهت نه‌خواردنه‌وه به‌و هۆكاره‌ی كه ئێستا باسمانكرد تاوه‌كو ئه‌و ده‌مه‌ی لایەنە شهرعییهكهت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، ئه‌وا دین و كه‌ڕامه‌تی خۆت پاراستووه و خوا ته‌وفیقت بدات و سەرکەوتووی دین و دونیات بکات، والله اعلم.

إرسال تعليق