Ads (728x90)

سێ پڕتەقاڵەکە..!
هەژارێك چووە لای میوەفرۆشێك و سێ پڕتەقاڵی کڕی، شەو کە گەڕایەوە ماڵەوە ویستی دانەیەکیان بخوات.

دانەیەکی لە کیسەکە دەرهێنا و کەرتی کرد، بەڵام بینی بۆگەن بووە..!، فڕێیدا.

دانەیەکی دیکەی لە کیسەکە دەرهێنا و کەرتی کرد، بەڵام بینی ئەویش بۆگەن بووە..!، ئەویشی فڕێدا.

ئەوجارەیان چرای ماڵەوەیانی کوژاندەوە و پڕتەقاڵی سێیەمی کەرت کرد و بەدیار تاریکییەوە خواردی، بەبێ ئەوەی ببینێت بۆگەن بووە یان نا!.

“هەندێك جار پێویستە شتەکان پشتگوێ بخەین بۆ ئەوەی ساتە سەختەکان تێپەڕێنین”

إرسال تعليق