Ads (728x90)

یەکەم نازناوی ریال بە تامی بردنەوەی کلاسیکۆ بوو
لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل ڕێی”، کە شەوی ڕابردوو لەسەر یاریگای “مێستایا” ی تایبەت بە یانەی ڤالەنسیا بەڕێوەچوو، هەردوو جەمسەری تۆپی پێی ئیسپانیا و جیهان “ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە” بەیەکگەیشتن.

لە خولەکی 11 دا، لە هێڕشێکی هەڵگەڕاوەدا، “ئەنخێل دیماریا” گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد، کەتیبەکەی “ئەنشیلۆتی” بە پلانێکی تەکتیکی بەرز کۆنتڕۆڵی یاریان کرد بوو، ئەنجامی گێمی یەکەمیش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی مەدریدییەکان کۆتاییهات.

یەکەم نازناوی ریال بە تامی بردنەوەی کلاسیکۆ بوو
لە گێمی دووەمدا ئاستی یارییەکە زۆر جیاواز نەبوو بە بەراورد بە گێمی یەکەم، بەڵام کەتەلۆنییەکان خۆیان بەدەستەوە نەدا و لە لە خولەکی 68 دا، “پارترا” ی بەرگریکار گۆڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ کەتەلۆنییەکان تۆمارکرد، بەوەش جارێکی دیکە یارییەکە گەرموگوڕی بەخۆیەوە بینییەوە، بەڵام لە لە هێڕشێکی نوێی هەڵگەڕاوەدا لە لە خولەکی 85 دا، ئەستێرەی یانەی شاهانە “گاریس بەیڵ” هیوای مەدریدیستا بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە مسۆگەر کرد و گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و هیوای کەتەلۆنییەکانیشی بۆ ڕزگارکردنی وەرزەکەیان بە نازناوێك خستە ژێر گڵ.

ئەو نازناوە یەکەم دەستکەوتی یانەی ڕیال مەدرید بوو لەو وەرزەدا، لە کاتێکدا چانسی بەدەستهێنانی لالیگا و چامپیۆنسلیگی هەیە، لە ڕووی دەروونیشەوە سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ یانەی شاهانە و گورزێکی گورچکبڕ بوو بۆ کەتەلۆنییەکان، ئەوەشی لەو یارییەدا بە ئاشکرا هەستی پێکرا و ببووە بۆشاییەك لەو کلاسیکۆ تازەیەدا، ئامادەنەبوونی “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ” ی دیارترین ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی بوو بەهۆی پێکانەوە.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنە ئەو یارییە حەوتەم یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بوو لە نێوان هەردوو یانە ڕکابەرەکە، کە ڕیاڵ چوار جار و بەرشەلۆنە سێ جار براوە بوونە.

إرسال تعليق