Ads (728x90)

خەمبارترین وڵات لەسەر ئاستی جیهان
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەك، کە  پێگەیەکی ئەمریکی ئەنجامیداوە، وڵاتی فەنزوێلا بە خەمبارترین وڵات لەسەر ئاستی جیهان دیاریکراوە، ئەوەش بە پێی ڕیزبەندی ئەو لیستەی بۆ خەمبارترین وڵاتانی جیهان دروستکراوە و 90 وڵات لەخۆدەگرێت.

پێگەیەکی “insider business” ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کە وڵاتی یابان کەمترین ڕێژەی پەژارەیی تێدایە، فەنزوێلاش خەمبارترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان، لە دوای ئەویش وڵاتی ئێران لە پلەی 89 ی ڕیزبەندییەکە دێت.

وڵاتی میسر لە پلەی 6 و  ئیسرائیل لە پلەی 72 و قەتەڕ لە پلەی 84 ی ڕیزبەندییەکە دێن.

پێگە ئەمریکییەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە 90 وڵاتەکەی ناو لیستەکە، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی یەکەی هەواڵگری ئابووری «Economist Intelligence Unit» و حیساباتی  “ستیڤ هانکی” مامۆستای ئابووریناس لە زانکۆی “جۆنز هۆبکنز” هەڵبژێردراون.

هەڵبژاردنی دەستەواژەی بەکارهاتووش بۆ کۆکردنەوەی لیستەکە پشتدەبەستێت بە “هەڵاوسان و نرخی سووی قەرزەکان و ڕێژەی بێکاری”.

إرسال تعليق