پێگەی ئەلیکتڕۆنی “فرۆیندین ویل فیت” ی ئەڵمانی باسی ئەوەیکردووە، کە ئەو منداڵەی بە دەست ئاستەنگ و گرفتی فێربوون دەناڵێنێت، زۆربەی جار هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ متمانە نەبوون بە خۆی، بۆیە پێویستە لەسەر دایکان و باوکان، سەرزەنشتی نەکەن و لەگەڵی توندوتیژ نەبن، ئەگینا کێشەکەی لەسەر کەڵەکە دەبێت.
بۆیە لەبری ناشیرینکردنی منداڵەکەت، پێگە ئەڵمانییەکە ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکات، کە بایەخ و سۆز بە منداڵەکانیان ببەخشن، هەروەها پەرۆشی پتەوترکردنی خاڵە بەهێزەکانی بن، وەکو گەشەدان بە تواناکانی لە وێنەکێشان و چالاکییە وەرزشییەکان “بە نموونە”، چونکە ئەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی متمانەبوون بە خۆی، ئەوەش هۆکارێکی زۆر گرنگە بۆ زاڵبوون بەسەر خاڵە لاوازەکانی کە لە وانەکانی دیکەی خوێندیدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە “وەکو وانەکانی بیرکاری و خوێندنەوە”.
زۆریش گرنگە دایکان و باوکان پەرۆشی منداڵەکەیان بن لە یارمەتیدانی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوە، دەشبێت لەسەرخۆ و ئارام بگرن لەگەڵی، ناشبێت لەو کاتانەدا بیخەنە ژێر فشاری دەروونییەوە، بەڵکو دەبێت کاتی پێویستی بدەنێ بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کەشوهەوا جیاوازەکان.
هەروەها نابێت مامۆستای تایبەتی بۆ بگرن بۆ زاڵبوون بەسەر خاڵە لاوازەکانی کە لە وانەکانی دیکەی خوێندیدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەگەریش ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەوام بوون “سەرەڕای ڕەخساندنی هەموو زەمینەسازییەك بۆ دەربازبوون لەو حاڵەتەی”، پێویستە لەسەر دایکان و باوکان ڕاوێژ بە پسپۆڕێکی دەروونی بکەن بۆ دۆزینەوەی هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت بوونی ئاستەنگ و گرفتی فێربوونلەلای منداڵەکەیان.

إرسال تعليق