Ads (728x90)

دۆزینەوەی قوڕئانێك کە تەمەنی 1200 ساڵە
دەستەڵاتدارانی تورکیا نوسخەیەکی دەستنووسی قوڕئانی پیرۆزیان لە نهۆمی خوارەوەی مزگەوتی کۆن لە شاری “بۆردوم” لە تورکیا دۆزییەوە، کە تەمەنی دەگاتە نزیکەی 1200 ساڵ.

“یوکسل کرینکلسان” مامۆستای مزگەوتی “تیبسك” باسی ئەوەیکردووە، کە قوڕئانە مێژووییەکە، لەناو ژووری تایبەت بە ئیمام لە مزگەوتەکەدا دۆزرایەوە، کە لەناو پارچە پەڕۆیەکدا پێچرابوویەوە.

لە ئاهەنگێکی گەورەشدا، قوڕئانەکە ڕادەستی مۆزەخانەی شوێنەوارەکان لە شاری “بۆردوم” کرا، بڕیاریش وایە هەندێك کاری چاککردنەوەی بۆ بکرێت.

إرسال تعليق