Ads (728x90)

خوێ و پیربوونی خێرا
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، کە زانایان و پسپۆڕانی بواری بۆماوەییناسی ئەنجامیانداوە، ئەو ڕاستییە ئاشکرا کراوە، کە ئەو کەسانەی حەز بە خواردنە سوێرەکان دەکەن، زووتر لە ئەوانی دیکە پیر دەبن، بە تەنها لە ڕوواڵەتدا نا، بەڵکو لە ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەش.

بە گوێرەی دەرەنجامی کارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش، زۆر بەکارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و کیسە خوێنینە جیاوازەکان و گورچیلە و شێرپەنجەی گەدە و تاد.

هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی ئەندازەی بەکارهێنانی بڕی پێویستی خوێ بۆ هەر کەسێك لە ڕۆژێکدا، بە 5 گرام دیاریکردووە و نابێ لەوە زیاتر بێت.

إرسال تعليق