Ads (728x90)

لە پاش کلاسیکۆ، ڕۆناڵدۆ چی بە میسی وت؟!
ڕۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا گفتوگۆی کورتی نێوان هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و میسی” یان ئاشکرا کرد، کاتێك دوای یارییەکە، کریستیانۆ چووە لای میسی و دڵنەوایی خۆی پێڕاگەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

گفتوگۆکە بە یارمەتی شارەزایانی خوێندنەوەی جووڵەی لێوەکان ئاشکراکرا، کە بەمشێوەیەی خوارەوە بوو:

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: بە هیوای چانسی زیاتر بۆ تۆ “لیۆ”.

میسی: سوپاس بۆ تۆ.. ئەی ئێستا ئەژنۆت چۆنە؟.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: ئێستا ئەژنۆم باشە.

شایەنی باسە، گفتوگۆیەکە، لە پاش یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ڕوویدا، کە لە نێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕێوەچوو و، یانەی شاهانە بە ئەنجامی (2-1) براوە بوو.

هەروەکو ئاستی “میسی” لەو وەرزەدا وەکو پێویست نییە، ئەوەش بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان بەهۆی پێکان و چەند گرفتێکی دیکە.

إرسال تعليق