Ads (728x90)

مرۆڤی قمقمۆکە..!
ماستاوچی بەو کەسە دەڵێن، کە هیچ ڕا و بۆچوونێکی نییە، لەگەڵ هەموو خەڵكدایە، لەگەڵ هەموو ئاراستەکاندایە، کەسێکی دووڕووە، بەرژەوەندییەکەی لەسەروو هەموو شتێکەوەیە.

ئەو خۆی لەگەڵ هەموو مرۆڤەکان دەگونجێنێ، خاوەن هیچ بەها و مەبدەئێك نییە، ڕاستە لەگەڵ خەڵکدایە، بەڵام لە حەقیقەتدا لەگەڵ بەرژەوەندی خۆیدایە، وەکو قمقمۆکە خۆی بە هەموو ڕەنگەکان دەردەخات!.

لە ڕاستیدا پیاوی ماستاوچی لەلای خودا دووڕوو و بێنرخە، هەرگیزیش لەلای خەڵك جێگەی باوەڕی نییە، خاوەن نزمترین پایەی مرۆیی و ئایینیە.

بە پوختی: ماستاوچی بەو کەسە دەڵێن، کە هەر کەسێکی بینی (بە تایبەت بەرپرسەکان)، مەرایی دەکات و بە شان و باڵی هەڵدەدات و پێیدەڵێ لەگەڵ تۆم..!، لە بیریشمان نەچێت، کە ماستاوچییەکان تەنها لەلای بەرپرسە درۆزن و دووڕووەکانی هاوشێوەی خۆیان جێگەیان دەبێتەوە!.

إرسال تعليق