به ووردبوونه‌وه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه، فه‌همی ده‌لاله‌تی ئه‌و ململانێ درێژبووه‌وه ده‌كه‌ین، كه له زه‌مه‌نێكی زووی ته‌مه‌نی مرۆڤایهتیییەوە، له نێوان توێژی زانایان و كه‌سایه‌تییه ئایینیه‌كان و لە نێوان فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌ستان سه‌ریهه‌ڵداوه، كه زۆرجار ئه‌و ململانێیه بە هۆی هەڵوێستی زانایان و كه‌سایه‌تییه ئایینیهكانەوە، ژیانی به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك بردوون و ڕه‌وتێكی توندی لێکەوتۆتەوە، بەڵام ئه‌وه لاپه‌ڕه‌كانی مێژوون، كه شاسواریی و پایه‌داریی ئه‌وانمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ریده‌خه‌ن، كه سەرەنجام، سه‌ربه‌رزی به‌شی ئه‌وان بووه و، سه‌رشۆڕیش به‌شی شایسته‌ی فه‌رمانڕه‌وا و كلكهكانییان بووه.
“ئیبراهیم پاشا” كه فه‌رمانڕه‌وای میسر بووه و به سته‌مكاریی ناوی ده‌ركردبوو، ده‌چێته مزگه‌وتی “الأموی”، له‌و ده‌مه‌شدا زانای به‌ناوبانگی شام “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” سه‌رقاڵی وانه ووتنه‌وه بووه له گه‌ڵ نوێژخوێنان، “ئیبراهیم پاشا” به ته‌نیشت “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” تێده‌په‌ڕێت و ئه‌ویش دانیشتبوو و پێیه‌كانی درێژ كردبوو..!، به تێپه‌ڕبوونی “ئیبراهیم پاشا” به تهنیشتییدا، “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” شێوه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی خۆی ناگۆڕێت..!، وه‌كو ئه‌وه‌ی مێشیش مێوانی نه‌بوو بێت!.
“ئیبراهیم پاشا” به‌مه زۆر په‌ست و ناڕه‌حه‌ت و تووڕه ده‌بێت و له مزگه‌وت ده‌چێته ده‌ره‌وه و نیازی خراپه دژ به “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” له دڵ ده‌گرێت..!، “ئیبراهیم پاشای كوڕی موحه‌ممه‌د عه‌لی” هێشتا نهگهیشتبۆوه كۆشكه‌كه‌ی، دووڕووه‌كان له هه‌موو لاوه ده‌وریاندا و هانیانده‌دا بۆ وه‌شاندنی زه‌برێك لە “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” كهئازایانه دژ به لووتبەرزی ئه‌و وه‌ستایه‌وه، بۆیە دووڕووەکان زۆر بێزار بوون، به‌رده‌وامیش بوون له سه‌ر داڕشتنی پیلان بۆ قۆڵبه‌ستكردن و ئاماده‌كردنی “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” له دیوه‌خانه‌ی كۆشكی پاشادا.
پیاوه‌كانی “ئیبراهیم پاشا” به‌ڕێكه‌وتن بۆ ڕفاندنی “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه و پلانی دووڕووه‌كان، پیاوەکانی پاشا هێشتا له‌و ئه‌ركه‌یان نه‌گه‌ڕابوونه‌وه، لەناکاو “ئیبراهیم پاشا” ڕای خۆی گۆڕی و بڕیاریدا به شێوه‌كی جیاوازتر مامه‌ڵه له گه‌ڵ “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” بكات..!، چونكه ده‌یزانی ئەگەر هه‌ر خراپه‌یه‌ك له دژی “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” ئه‌نجام بدا، ده‌رگای چه‌ندین كێشه و گرفتی گەورەی بۆ ده‌كاته‌وه، كه توانای چارەسەرکردنیانی نابێت.
ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی “ئیبراهیم پاشا” ڕێنیشانده‌ری بوو بۆ شێوازێكی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی لەڕێیەوە تۆڵه له “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” بكاته‌وه..!، ئەویش شێوازی له خشته‌بردنی شێخ بوو به ماڵ و سامان..!، چونکە “ئیبراهیم پاشا” پێیوابوو ئه‌گه‌ر “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” ئه‌وه قه‌بول بكات، ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وایه به به‌ردێك دوو چۆله‌كه بپێكێت، یه‌كه‌مییان خۆشه‌ویستی “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” بۆ خۆی پێ مسۆگه‌ر ده‌كات، دووه‌مینیشیان ڕێزی “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” له‌لای موسڵمانان ده‌شكێنێت..!، به‌مه‌ش كاریگه‌ری “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” به سه‌ر موسڵمانان نامێنێت.
“ئیبراهیم پاشا” به په‌له (1000) هه‌زار لیره‌ی زێڕی دایه یەکێك لە وه‌زیره‌كانی و پێیوت: له به‌رچاوی قوتابی و موریدهكانییدا بیداته “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی”!، له‌و ڕۆژگاریشدا ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ردی ده‌توانده‌وه و كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م بوون ئه‌وانه‌ی بتوانن له به‌رده‌مییدا نه‌چه‌مێنه‌وه!.
وه‌زیر به‌ره‌و مزگه‌وت كه‌وته‌ڕێ بۆ لای “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” و لێی نزیكبووه‌وه، له‌و كاته‌ی كه “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” سه‌رقاڵی ته‌دریس بوو له گه‌ڵ قوتابییه‌كانی، وه‌زیر به ده‌نگێكی به‌رز كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ور و پشتی “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” بوون گوێیان لێ‌بوو، پێیوت: ئه‌مه (1000) هه‌زار لیره‌ی زێڕه و خەڵاتی پادشایە بۆ جەنابتان و پادشا وای ده‌بینێ كه له ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانتدا سوودی لێ ده‌بینی..!، “شێخ سه‌عیدی حه‌له‌بی” به ڕووانینێكی به به‌زه‌ییانه و به له‌سه‌رخۆییه‌وه به وه‌زیره‌كه‌ی وت: ڕۆڵه‌كه‌م، پوولهكانت بۆ گه‌وره‌كه‌ت ببه‌وه و پێی بڵێ: ئه‌و كه‌سه‌ی پێیه‌كانی درێژ بكات، ده‌ستی درێژ ناكات!.
به ڕاستی وانه‌یه‌كی زۆر زۆر گەورەیە، كه له ململانێی نێوان زانایان و فه‌رمانڕه‌واكان به‌رجه‌سته‌بووه، بۆیە ده‌بێت زانایانمان جاران ئاسا مێژووی پڕ سه‌روه‌رییان به هه‌ڵوێستی به‌رز و پڕ جوامێری دره‌وشاوه‌تر بكه‌ن و، بۆ هه‌موو لایه‌كیش ئه‌وه بسه‌لمێنن، كه هاوكێشه‌ی ململانێكه ناگۆڕێت و له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی ڕاستیخوازاندایه.

إرسال تعليق