Ads (728x90)

داتاکان ناخەون، 100ملیۆن ئیمەیڵ لە 30 چرکەدا
ڕاپۆرتێکی نوێ دەرچووە لە ژێر ناونیشانی داتاکان ناخەون DATA NERER SLEEPS 2.0، تێیدا ئەو بڕە زەبەلاحەی زانیاری و داتاکان ئاشکراکراوە کە لەهەر “60 چرکەیەکدا” لەسەر ئینتەرنێت پەیدا دەبن.

کۆمپانیای دۆمۆ “Domo” بۆ پرۆگرامەکانی کۆمپیۆتەر هەڵساوە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل، تێیدا ژمارەکانی چەندین پێگەی ئەلیکتڕۆنی جیهانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پڕۆگرامەکانی دیکەی ئاڵوگۆڕی خێرای نامەکانی لەخۆگرتووە.

بە گوێرەی نوێترین ژمارەکان، ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەسەر ئاستی جیهانی دەگاتە (2.3) ملیار کەس، واتە بە زیادەی (14.3%) بە بەراورد بە ماوەی نێوان ساڵانی 2011 و 2013.

کۆمپانیای دۆمۆ “Domo” لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی ئەوەیکردووە، کە بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری ئیمەیل، لە هەر خولەکێکدا (204) ملیۆن نامەی ئەلیکتڕۆنی دەنێرن، هەروەها بزوێنەری گەڕانی “گۆگڵ” لە هەر خولەکێکدا پێشوازی لە (4) ملیۆن وشەی گەڕان دەکات، لە هەر خولەکێکیشدا بە ئەندازەی (72) کاتژمێر پارچە ڤیدیۆکان لەسەر پێگەی “یوتیوب” بەرز دەکرێنەوە.

سەبارەت بە پێگە کۆمەڵایەتییەکانیش، لە تەنها یەك خولەکدا،  (2,460,000) پۆست و وێنە و ڤیدیۆ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی  “فەیسبووك” بڵاودەکرێنەوە، بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی  “تویتەر” یش لە تەنها یەك خولەکدا (277,000) جار تویتەکانیان بڵاو دەکەنەوە.

هەروەها ژمارەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی خێرای نامەکان دەریدەخەن، کە بەکارهێنەرانی “واتس ئاپ” لەهەر خولەکێکدا (347,222) وێنە بڵاو دەکەنەوە، بەکارهێنەرانی “سکایپ” لەهەر خولەکێکدا (23,300) کاتژمێری پەیوەندی ئەنجام دەدەن.

بەکارهێنەرانی “ئەپڵ” یش لەهەر خولەکێکدا (48,000) ئەپ دادەبەزێننە سەر ئامێرەکانیان، لە کاتێکدا بازاڕی ئەلیکترۆنی “ئەمازۆن” لە یەك خولەکدا (83,000) دۆلار لە فرۆشتن لەسەر ئینتەرنێت بەدەستدێنێت.

إرسال تعليق