Ads (728x90)

خێراترین بەرزکەرەوە لەسەر ئاستی جیهان
گروپی کۆمپانیاکانی “هیتاشی” یابانی بۆ بواری پیشەسازی، خێراترین بەرزکەرەوەی “مەسعەد” لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرا کرد، کە لە ماوەی 43 چرکەدا دەگاتە نهۆمی 94.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، سەرکەوتوو بووە لە دروستکردنی خێراترین بەرزکەرەوە “مەسعەد” لەسەر ئاستی جیهان، کە خێراییەکەی بریتییە لە گەیشتن بە نهۆمی 94 لە ماوەی تەنها 43 چرکەدا، واتە بە خێرایی 72 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا “1200 مەتر لە خولەکێکدا”.

پێشتر بەرزکەرەوەی تاوەری تایوان خێراترین بەرزکەرەوە بوو لەسەر ئاستی جیهان، کە بە خێرایی 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبووەوە.

إرسال تعليق