Ads (728x90)

تیتۆ ڤیلانۆڤا کۆچی دوایی کرد
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە شێوەیەکی ڕەسمی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی ڕاهێنەری پێشووی “تیتۆ ڤیلانۆڤا” ی بڵاو کردەوە.

پاش تێکچوونی باری تەندروستییەکەی، ئێوارەی دوێنێ نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامدرا، بەڵام ئەمڕۆ خانەوادەکەی ئەو هەواڵە دڵتەزێنەیان ڕاگەیاند، کە “تیتۆ ڤیلانۆڤا” لە تەمەنی 45 ساڵییدا بۆ یەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان و خۆشەویستان و هەوادارانی یانە کەتەلۆنییەکە کرد و یانە کەتەلۆنییەکەش لە بەیانێکی ڕەسمییدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

شایەنی باسە لە ساڵی 2011 ەوە، “تیتۆ ڤیلانۆڤا” بە هاریکاری پزیشکەکان بەردەوام لە هەوڵدا بوو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی لیمفاوی لە گەدەیدا، بەڵام هەموو هەوڵەکان بێئاکام بوون.

بە وەفاتی “تیتۆ ڤیلانۆڤا”، هەوادارانی یانەی بەرشەلۆنە و تۆپی پێ لە جیهان، یەکێك لە ڕاهێنەرە پیشەگەرە سەرکەوتووەکانی لەدەستدا، بە تایبەت کە لە کاتی بەڕێوەبردنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکەدا لە ساڵی 2012 دا، توانی بە کۆکردنەوەی 100 خاڵ نازناوی خولی ئیسپانی بباتەوە، ئەوەش دەستکەوتێکی بێپێشینە بوو لە مێژووی یانەی بەرشەلۆنەدا.

إرسال تعليق