Ads (728x90)

بۆچی سەرۆکی کۆریا دەچەمێتەوە و داوای لێبوردن دەکات..؟!
“سەرم دادەنەوێنم و داوای لێبوردن لە گەلی کۆریا دەکەم بەهۆی دروستبوونی قەیرانی ڕووداوەکانی ئەمدواییە”

ئەوەی سەرەوە وتەی سەرۆکی کۆریای باشورە “لی میۆنگ”، کە لە بەیانێکی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییدا لە 24/7/2012 بڵاوکرایەوە، تۆ بڵێی بۆچی سەرەك وڵاتێك بەمشێوەیە لە بەردەم گەلەکەیدا پۆزش بهێنێتەوە..؟!، ئایا ترسی ئەوەی نەبووە بە داوای لێبووردن کردن بەو شێوەیە، پایە و شکۆی لەناو میللەتەکەیدا بشکێت؟!.

بەڕێزان، چیرۆکی ئەو حاڵەتە هیچ پەیوەندییەکی بە خودی سەرۆکی کۆریاوە نەبووە، بەڵکو هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تێوەگلانی برا گەورەکەی لە زنجیرە دۆسیەیەکی گەندەڵییدا، کە هەڵسا بوو بە پێدانی بەرتیل بە بەهای نیو ملیۆن دۆلار بە یەکێك لە بانکەکان بە مەبەستی یاریکردن بە ڕاپۆرتێکی قەرزەکان کە لە بانکەکە وەریگرتبوو!.

دوای ئاشکرابوونی ئەو کارە گەندەڵییە، سەرۆك داوای لێبوردن لە گەلەکەی کرد لە بەرامبەر تاوانێك کە خۆی ئەنجامی نەدابوو..!، بەڵام وەکو ڕێزلێنان لە گەلەکەی، بڕیاریدا لە ئاست بەرپرسیارێتییدا بێت و لە بەردەم ملیۆنان کەس بچەمێتەوە و داوای لێبوردن بکات..!، چونکە ئەو هەستی بەوە کرد بوو، کە ڕەفتارە نائەخلاقییەکەی براکەی، ببووە هۆی سەرهەڵدانی گرفت و قەیرانی ئابووری، کە هەموو وڵاتی گرتەوە!.

شایەنی باسە، ئاژانسی “یۆنهاب” ی کۆری بۆ هەواڵەکان باسی ئەوە دەکات، کە لە دوا ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا، “لی میۆنگ” چەندین کەسی لە نزیکەکانی خۆی و یاریدەدەرانی ڕاپێچی دادگا کرد و زیندانی کرد، ئەوەش لە کاردانەوەی هەمان دۆسیەی گەندەڵی برا گەورەکەی.

إرسال تعليق