ئیمامی “البیهقی” لە كتێبی “الشعب” لە “معاذ ابن جبل” دەگێڕێتەوە، لەناو بەنوئیسرائیلدا پیاوێكی نەزۆك هەبوو، خێزاندار بوو و منداڵیان نەدەبوو، كاتێك لە ماڵ دەچووە دەرەوە، ئەگەر دیتبای گەنجێك خشڵی پێوەیە، فریوی دەدا و دەیبردە شوێنێكی چۆلەوانی و دەیكوشت و فرێی دەدایە جێگایەكی شاراوە!.
ئەو بەردەوام بوو لەسەر ئەو كارەی، تا ڕۆژێكیان گەیشتە دوو گەنجی برا، كە خشڵیان پێوە بوو، هەردووكیانی فریودا و كوشتنی، پاشان هەردووكیانی فڕێدایە شوێنێكی شاراوە..!، خێزانەكەی ژنێكی ئیماندار بوو، هەمیشە سەرزەنشتی دەكرد و ئامۆژگاری دەكرد تا دەست لەو كارە خراپە هەڵگرێت، خێزانەكەی پێیدەوت: هۆشداریت پێدەدەم لە توڕەبوونی خودا..!، بەڵام ئەو دەیوت: ئەگەر خوا بیگرتبام، ئەو ڕۆژە دەیگرتم كە ئەوهام كرد و ئەوهام كرد “باسی تاوانەکانی خۆی دەکرد”..!، خێزانەكەشی دەیوت: هێشتا جامەكەت پڕ نەبووە، ئەگەر جامەكەت پڕ بوو، خوای دەتگرێ و پشتت دەشکێنێ!.
كاتێك دوو گەنجە براكەی كوشتن، باوكیان بۆ سۆراخ کردنیان لە ماڵ هاتە دەرەوە و بەدوایاندا دەگەڕا، هیچ كەسێكی نەبینی هەواڵێكی منداڵەكانی بداتێ..!، بۆیە بە ناچاری هاتە لای پێغەمبەرێك لە پێغەمبەرانی خوای گەورە و باسی بزربوونی منداڵەكانی بۆ كرد، پێغەمبەرەكە پێیوت: ئەو کاتەی چوونە دەرەوە هیچ یارییەكیان پێبوو یاری پێبكەن..؟!، وتی: بەڵێ، توتكە سەگێكیان پێبوو.. ناردیان تووتكە سەگەكەیان هێنایە لای پێغەمبەرەكە، پێغەمبەرەكە ئەنگوستیلەكەی خۆی لەناوچەوانی توتكە سەگەكە دانا و بەرەڵای كرد و وتی: یەكەم ماڵ كە توتکە سەگە بچێتە ژوورەوەی، تەرمی دوو گەنجەکە لەناو ئەو ماڵەدایە..!، توتكە سەگەكە ماڵ بە ماڵ دەگەڕا تا چووە ماڵێك “ماڵی پیاوە دڕندەکە”، تەماشایان كرد تەرمی دوو كوڕە كوژراوەكە لەگەڵ كوڕێكی دیكە لە پشتەوەی ماڵەكەیە و شوێنەكە چۆلەوانی و شاراوەیە!.
پیاوەكەیان بردە لای پێغەمبەرەكە، پێغەمبەرەكە فەرمانیكرد هەڵبواسرێ، كاتێك بەرز كرایەوە تا لە دار بدرێ، خێزانەكەی هاتە لای و پێیوت: فلان كەس، من هۆشداریم دەدایتێ لە ئەوڕۆ..!، پێمدەوتی خودا لێتناگەڕێ تا سەر بەردەوام بی..!، تۆش بە گاڵتەوە و بەبێ گوێدانە سەرەنجامی کارە خراپەکانت دەتوت: ئەگەر خوا بیگرتبام، ئەو ڕۆژە دەیگرتم كە ئەوهام كرد و ئەوهام كرد “باسی تاوانەکانی خۆی دەکرد”..!، منیش پێم دەوتی: هێشتا جامەكەت پڕ نەبووە، ئەگەر جامەكەت پڕ بوو خوا دەتگرێ..!، ئەوە ئێستاش جامەكەت پڕ بوو!.

إرسال تعليق