حوکمڕانەکە سێ کچی جوانی هەبوو، بەڵام بچووکترینەکەیان، زیرەکترینیان بوو!.
ڕۆژێکیان حوکمڕانەکە ویستی ڕادەی خۆشەویستییان بۆی بزانێ، بۆیە پرسیاری ئەندازەی ئەو خۆشەویستییەی لێکردن کە بۆباوکیان هەیانە.. کچە گەورەکە وتی: "بە ئەندازەی خۆشەویستی خەڵك بۆ پارە، تۆم خۆش دەوێ"، چونکە حوکمڕانەکەش دەیزانی خەڵك چەندە پارەیان خۆش دەوێ، هەستی بە ستایش و خۆشەویستی کچە گەورەکەی کرد بۆی.
کچە ناوەنجییەکەش پێیوت: "بە ئەندازەی خۆشەویستی خەڵك بۆ پارە، تۆم خۆش دەوێ"، مانای خۆشەویستییەکەش لێرەدا ڕوونە، چونکە ئەو پێیوایە پارە گرنگترین شتە لە ژیان.
ئەوجارەیان نۆرەی کچە گچکەکە هات، ئەو وتی: "بە ئەندازەی پێویستی خەڵك بۆ خوێ، تۆم خۆش دەوێ"..!، ئەوەیان ناڕەزایەتی باوکەکەی و کچەکانی دیکەی لێکەوتەوە..!، چونکە باوکەکە پێیوابوو خوێ شتێکی زۆر هەرزانە و هیچ بەهایەکی نییە..!، بۆیە ئەوەیان وای لە باوکە حوکمڕانەکە کرد زۆر تووڕە ببێ و فەرمانی دەکردنی کچە گچکەکەی کرد لە کۆشکەکەی!.
پاش ماوەیەك لە زەمەن، وڵات تووشی کەمی خوێ بوویەوە..!، تەنانەت لە بازاڕیش دەستنەدەکەوت..!، پاش ئەوەی دوا بڕە خوێ لە کۆشکی باوکە حوکمڕانەکە تەواو بوو، ژەمە خواردنێکی بێ خوێ ئامادەکرا، کاتێك حوکمڕانەکە دەستیکرد بە خواردن، بینی خواردنەکە بێتامە..!، ئەو کاتە زانی خەڵك چەندە پێویستییان بە خوێ هەیە..!، ئەو وتەیەی کچە گچکەکەشی بە بیر هاتەوە و، دانایی و ڕادەی بیرکردنەوەی قووڵی ئەوی بۆ دەرکەوت!.
بۆیە حوکمڕانەکە فەرمانی گەڕاندنەوەی کچە گچکەکەی بۆ ناو کۆشك دەرکرد، ئیدی ئەو بووە نزیکترین کەس لێی، لە دڵەوەش خۆشەویستی بۆ جووڵا و بۆی دەرکەوت، کە نرخی شتەکان لە کاتی بوونیاندا دەرناکەوێ، بەڵکو لەو کاتەدا کە دەستناکەون.

إرسال تعليق