Ads (728x90)

قورئان و زانست: چاكه‌كاری ڕێگایه‌ بۆ خۆشبه‌ختی
لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان ده‌ڵێن: چاكه‌كردن و کارە خێرخوازییەکان كاریگه‌ری ئیجابییانه‌ له‌ سه‌ر باری ده‌روونی مرۆڤ داده‌نێن، به‌ڵكو مرۆڤ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌یپارێزێن، لێرەدا ئاشنای نوێترین توێژینەوە دەبین لەوبارەیەوە، بۆ ئەوەی باشتر و نزیکتر ئاگاداری ئەو بابەتە گرنگە ببین.

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی ده‌ریخستووه‌، كه‌ کارە خێرخوازییەکان به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌، سیسته‌می به‌رگری له‌شی مرۆڤ باشتر ده‌كات، به‌خشینی ماڵ و سامانیش بە كه‌سانێك كه‌ پێویستییان پێیه‌تی و چاكه‌كردن له‌ گه‌ڵیان، ده‌بێته‌ هۆی زیاتربوونی خۆشبه‌ختی مرۆڤ و به‌هێزتر بوونی متمانه‌ی به‌ خۆی له‌ ژیاندا.

توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان بۆ ڕوون بوویەوه‌، كه‌ چاكه‌كردن، فشاره‌ ده‌روونییه‌كان و خه‌مۆكی لاده‌بات و ڕێزگرتنی مرۆڤ له‌ كه‌سایه‌تی خۆی به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ڕزگاربوون له‌ كارلێكه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كان و تووڕه‌بوون، له‌ سه‌رووی ئه‌وانه‌شه‌وه‌ ته‌ندروستی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باشتر ده‌كات.

.. سبحان الله ... خودای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانی پێكردووین به‌ به‌خشین و چاكه‌كاری، به‌ڵكو په‌له‌كردن له‌ چاكه‌كارییدا، چونكه‌ ئه‌وه‌ سیفه‌تی پێغه‌مبه‌رانه‌ “سەلامی خوایان لەسەر بێت”، ئەوەتا خودای په‌روه‌ردگارمان له‌ ئایه‌تی ژماره‌ “90” له‌ سوڕه‌تی “الانبیا‌‌ء” ده‌فه‌رمووێت : “إنّهم كانوایُسارعون فی الخیراتِ و یدعوننا رغَبَاً و رهَبَاً و كانوا لنا خاشعین”، په‌روه‌ردگارمان له‌ باره‌ی “زه‌كه‌ریا” پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ “سڵاوی خوای له‌ سه‌ر بێت” ده‌فه‌رمووێت :  ئینجا ئێمه‌ نزاكه‌یمان گیرا كرد و “یحیی” مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌كه‌شیمان بۆ چاككرد كه‌ منداڵی ببێ‌، چونكه‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ چالاك‏ و گورج‏ و گۆڵ بوون له‌ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر و چاكه‌یه‌كدا و نزای به‌كوڵیان ده‌كرد، به‌ ئومێدی ڕه‌حمه‌ت‏ و به‌هه‌شتی ئێمه‌ و، له‌ دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه‌ ده‌ترسان و، ئه‌وان هه‌میشه‌ گه‌ردن كه‌چ بوون بۆ ئێمه‌.

إرسال تعليق