Ads (728x90)

خوێندن بەبێ بوونی قوتابخانە..!
لەو وێنەیەدا، کچان لە گوندی “بامۆزای” نزیك شاری “گاردیز” لە ویلایەتی “پەکتیا” لە ئەفغانستان دەردەکەون، کە سەرقاڵی گوێگرتنن لە مامۆستاکەیان و وێڵی وانەکانن و فێربوونن، لە کاتێکدا ئەقڵ داخراوەکانی ئەوێ چەند دەیەیەکە ڕێگری دەکەن لە چوونی کچان بۆ قوتابخانە!.

ئەوەی زۆر جێی سەرنجدانە لەو وێنەیەدا، کچەکان لە دەرەوەی ماڵ و لە دەشت و دەردا و لە ژێر سێبەری درەختەکاندا دەرس دەخوێنن..!، ئەوەش لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە ئەو فێرخوازانە، قوتابخانە و بینای تایبەت بە خوێندنیان نییە، بەڵام سەرەڕای ئەو ئاستەنگە سەختانەش، تامەزرۆیی و پەرۆشی بۆ فێربوون، ئەوانی پەلکێشی ئەو جیهانە پاکە کردووە، پاك وەکو پاکێتی خۆیان!.

إرسال تعليق