Ads (728x90)

بۆچی تاقیکردنەوەکان لەسەر مشك دەکرێن..؟!
ئایا زانیووتە بۆچی زۆربەی تاقیکردنەوەکان لەسەر مشك دەکرێن؟!.

وەڵامەکەی ئەوەیە، چونکە مشك نزیکەی 95% ی تاقیکردنەوەکان پێکدێنێت، کە لەسەر گیانەوەرەکان دەکرێن..؟!، بۆ زانینی ئەو پرسیارە، ئەو چەند هۆکارە باس دەکەین:

یەکەم: مشك بچووکە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسانە، هەروەها مشك بە ئاسانی لەگەڵ بارودۆخە تازەکان خۆی دەگونجێنێت.

دووەم: مشك تەمەنی کورتە، دوو ساڵ بۆ سێ ساڵ، بۆیە دەتوانرێت موتابەعەی چەندین نەوەی یەك لە دوای یەكی مشك بکرێت لە ماوەیەکی کورتدا.

سێیەم: هەرزانە، ڕێژەیەکی زۆری دەستدەکەوێت، چونکە لە ماوەیەکی کورتدا ڕێژەیەکی زۆری لێ پەیدا دەبێت.

چوارەم: تایبەتمەندییە جینی و بایۆلۆژی و ڕەفتارییەکانی مشك تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی مرۆڤە، چونکە مشکەکان لە شیردەرەکانن، کە هاوبەشن لەگەڵ مرۆڤ لە ژمارەیەك کار و تایبەتمەندییدا.

پێنجەم: بەمدوییانە زانایان توانیان مشك بەرهەم بهێنن کە لە ڕووی بۆماوەییەوە گۆڕانکاری بەسەردا هێنراوە و ئەو جینانە هەڵدەگرن کە هۆکارن بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەکان.

إرسال تعليق