Ads (728x90)

سێوی دووڕەنگ، نیوەی سوور و نیوەی زەرد
لە شاری “Kingston” لە باشووری “تاسمینیا” لە ئوستوڕاڵیا، بەرهەمی درەختێکی سێو زۆر دەگمەن بوو، کاتێك سێوێكی دوو ڕەنگ پێگەیشتووە، کە بە شێوەیەکی یەکسان نیوەی سوورە و نیوەکەی دیکەی زەردە!.

خاوەنی ئەو باخچەیەی سێوەکەی تێدا دەرکەوتووە، ناوی “Staples” یە و زۆر سەرسامە و نازانێت هۆکاری ڕوودانی ئەو حاڵەتە بۆچی دەگەڕێتەوە..!، Bob Magnus” پسپۆڕی بواری کشتوکاڵیش دەڵێت، لە ژیانییدا سێوێکی لەو شێوەیەی نەبینیووە..!، ئەو پێیوایە ئەو حاڵەتە زۆر جێی سەرسوڕمانییە و بە دەگمەنیش ڕوودەدات.

بەڵام ئێمە ئەوە بە وێنەیەك لە دەستکردی خوای گەورە دەزانین و، پەروەردگارمان جێدەستی خۆی لەسەر هەموو شتێکدا دەنەخشێنێ.

إرسال تعليق