Ads (728x90)

«کریستیانۆ ڕۆنالدۆ» بووە گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنسلیگ
لە یارییەکەی دوێنێ شەو لە بەرامبەر یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، «کریستیانۆ ڕۆنالدۆ» باشترین یاریزانی جیهان و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، توانی ناوی خۆی بە ئەڵماس لە مێژووی پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەکان “چامپیۆنسلیگ” هەڵبکەنێ، چونکە دوو گۆڵی جوانی تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکانی خۆی لەو وەرزەی ئەو پاڵەوانێتییەدا گەیاندە 16 گۆڵ، کە ئەو ژمارەیەش زۆرترین ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردنی یاریزانێکە لە یەك وەرزدا.

بەو ژمارە پێوانەییە نوێیە، «کریستیانۆ ڕۆنالدۆ» توانی سەرکەوتوو بێت لە شکاندنی ڕیکۆردی «لیۆنێل میسی»، کە بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ لە یەك وەرز خاوەنی ژمارە پێوانەیی بوو لەو پاڵەوانێتییەدا، بەوەش «کریستیانۆ ڕۆنالدۆ» ڕێکۆردێکی گەورە و گرنگی لە مێژووی “چامپیۆنسلیگ” بەناوی خۆیەوە تۆمارکرد.

إرسال تعليق