Ads (728x90)

مزگەوتێکی سەرسوڕهێنەری ڕەنگاوڕەنگ
مزگەوتی “ناصر المالك” نهێنییەکی قەشەنگ لە نێوان دیوارەکانی دیوی دەرەوەی “کە بە شێوەیەکی کلاسیکییانە دروستکراوە” دەشارێتەوە.

چونکە کاتێك لە ناوەوەیدا دەڕۆی، وەکو ئەوە وایە لەسەر مافورێکی چنراو بە هەموو ڕەنگەکان بڕۆی، ئەوەش بەهۆی تیشکەکانی خۆرەوە، کە لە پەنجەرە شووشەییەکانەوە دێنە ژوورەوە.

هەروەها مزگەوتەکە بە چەندین تایبەتمەندی دیکەی دیار جیادەبێتەوە لە ڕووی نەخشەسازی و ئەندازەی بیناسازییەوە، کە لە ناویدا نەخشەسازی ئەندازەیی ئاڵۆزی گەچ و کەوانەکان و میحڕاب هەیە.

مزگەوتەکە دەکەوێتە شاری “شیراز” لە ئێران، کە لە ساڵی 1976 دەستکراوە بە بنیاتنانی و لە ساڵی 1988 کۆتایی بە دروستکردنی هێنراوە، کە بە فەرمانی خێزانی حوکمڕانی “قاجار” ەوە بنیاتنراوە و، لەلایەن “محمد الحسن” و “محمد رضا” نەخشەسازی بۆ کراوە.

مزگەوتێکی سەرسوڕهێنەری ڕەنگاوڕەنگ
مزگەوتێکی سەرسوڕهێنەری ڕەنگاوڕەنگ



إرسال تعليق