جوانترین كرده‌وه كه ئیماندار پێی هه‌ڵبستێت ئه‌وه‌یه، كه له به‌رده‌م خودای په‌روه‌ردگاردا بۆ نوێژكردن بوه‌ستێت و ئاره‌زوومه‌ندانه بچه‌مێته‌وه و كڕنووش ببات، چونکە ئەگەر بیر لەو ئاکارە بەرزە بدەین کە نوێژخوێن لە نوێژکردنەکەیدا دەینوێنێ، ئەوا شاکار و دەلالەتێکی مەزنە لە بەندایەتی، بۆیه جێی خۆیه‌تی بزانین له پاڵ ئه‌و گوێڕایه‌ڵییه نموونه‌ییه‌دا، كه نوێژخوێن له ئه‌نجامدانی نوێژدا پیشانی ده‌دات، ئایا سووده‌كانی نوێژكردن چین و تا چ ئاستێك به قازانجی هه‌مه‌لایه‌نه به سه‌ریدا ده‌شكێته‌وه..؟!، وه ئایا نوێژكردن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه به ته‌مه‌ندرێژیی و خۆشبه‌ختی..؟!، با پێكه‌وه سه‌رنج له‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییه تازه‌یه بده‌ین.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پارێزگاریكردن له سه‌ر ئەنجامدانی نوێژەکان، ته‌مه‌نی نوێژخوێنەکان درێژ ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ توێژه‌ران ڕوون بووه‌وه، كه نوێژكردن چارسه‌ری زۆرینه‌ی شڵه‌ژانه جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌كان ده‌كات، هەروهكو چۆن چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ده‌كات و ده‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م شێوانی جه‌سته‌یی، زیندووێتیش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سیسته‌می كاركردنی جه‌سته، هەروەها نوێژكردن یارمه‌تیده‌ره بۆ چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشییه‌كان، به تایبه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و دابه‌زینی ڕێژه‌ی چه‌وری زیانبه‌خش له خوێندا، هه‌روه‌كو نوێژكردن حه‌سانه‌وه و چالاكی و ته‌مه‌ندرێژی به نوێژخوێنەکان ده‌به‌خشێت.
... سبحان الله ... خودای په‌روه‌ردگاری ( 99 ) جار له قورئاندا باسی نوێژی كردووه، واته به ئه‌ندازه‌ی ناوه پیرۆزه‌كانی..!، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌كو بایه‌خ و گرنگی و گه‌وره‌یی نوێژمان پێمان بڵێت، بۆیه‌ش ده‌بینین له ئایه‌تی ژماره (110) له سوره‌تی (الاسرا‌ء) باسی ناوه پیرۆزه‌كانی خودا (الاسماء الحسنی) له گه‌ڵ باسكردنی نوێژدا هاتووه:
قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَٰنَ ۖ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا
واته: ئەی موحەممەد، پێیان بڵێ: ئێوه له نزا و دوعاتاندا هاوار له ( الله ) بكه‌ن، یان به سیفه‌تی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ به‌رن، به هه‌ر ناو و سیفه‌تێكی جوان و به‌رز، هاواری لێبكه‌ن و نزا بكه‌ن دروسته، چونكه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو سیفات و ناوه پیرۆز و جوانهكانه، به‌هه‌ر سیفه‌تێك كه له‌گه‌ڵ داخوازیهكانتاندا گونجاو بێت، داوای لێ بكه‌ن، له‌كاتی داواكردنی رزق و رۆزیدا به (یا رزاق، یا وهاب)، له‌كاتی داوای سه‌ركه‌وتندا به (یا قوی، یا متین، یاعزیز، یا .... هتد)، ئیمانداران، له‌كاتی خوێندنی قورئان له نوێژه‌كاندا ده‌نگ به‌رز مهكهنەوە و زۆریش نزمی مهكهنەوە، له‌و نێوانه‌دا حاڵه‌تێكی له‌بار و مامناوه‌ندی ئه‌نجام بده‌ن.
کە وابێ، ئێستا وادەی ئەوەیە، بە بایەخپێدانی پترەوە لە چەمك و دەلالەتی نوێژکردن ڕابمێنین، لە نوێژکردنیشدا چالاک‌تر و گرجوگۆڵتر بین.

إرسال تعليق