Ads (728x90)

بچووکترین هێلکە لەسەر ئاستی جیهان
پیاوێکی چینی بەناوی “هی دایۆ” تەمەن (55) ساڵ، لەناو کێڵگەکەیدا، هێلکەیەکی دۆزییەوە، کە گومان دەکات، بچووکترین بێت لەسەر ئاستی جیهان.

درێژی هێلکەکە دەگاتە نزیکەی دوو سانتیمەتر، کێشەکەشی 2.58 گرامە.

“هی دایۆ” خاوەنی کێڵگەیەکە تایبەت بە بەخێوکردنی مریشکی مالیزی، ئەو سەبارەت بەو هێلکەیە، بەو جۆرە ڕای خۆی دەربڕی: “تووشی سەرسوڕمانی هاتم، کاتێك ئەو هێلکە بچووکەم بینی”.
بچووکترین هێلکە لەسەر ئاستی جیهان
“هی دایۆ”هەوڵ دەدات پەیوەندی بکات بە سەرپەرشتیارانی کتێبی جیهانی “گینیس” بۆ ژمارە پێوانەییەکان، بۆ بە مەبەستی تۆمارکردنی هێلکەکە وەکو بچووکترین هێلکە لەسەر ئاستی جیهان، ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئامادەیە بۆ هەوڵدان بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی لەو ڕووەوە.

شایەنی باسە، قەبارەی ئەو هێلکەیە بە ئەندازەی درواێکی کانزایی و نیو ئەوەندەی قەبارەی هێلکەی سروشتییە.


إرسال تعليق