Ads (728x90)

هاتریکەکەی ڕۆنالدۆ بەربەستی ئیشبیلیە بۆ ڕیال تێکدەشکێنێت
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٣٥ـی خولی پلە یەکی ئیسپانی "لیگا"، یاری لووتکەی ئەو هەفتەیە هەردوو یانەی ئیشبیلیە و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەسەر یاریگای "ڕامۆن سانشێز پیزخوان" کۆکردەوە.

لە گێمی یەکەمدا ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" توانی جێدەستی خۆی لەو لووتکە ئاگرینییەدا بنەخشێنێت و دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٣٦ و ٣٧ تۆمار بکات، یانە ئەندەلووسییەکەش لە دوا خولەکدا لە ڕێگەی یاریزان "کارلۆس باکا" بە لێدانی پەناڵتی گۆڵی یەکەمی خۆیان تۆمار کرد.

 لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٦٨ـدا، ئەستێرەی پورتوگالییەکە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" گۆڵی سێیەمی یانەکەی و هاتریکی بۆ خۆی تۆمار کرد، هەر چەند لە خولەکی ٧٩ـدا یانەی ئیشبیلیە گۆڵی دووەمی خۆی لە ڕێگەی یاریزان "فیسینتی ئیبۆرا"ـەوە تۆمار کرد، بەڵام یانەی شاهانە سەرکەوتوو بوو لە یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی لووتکەکە و گەڕاندنەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ ٢ خاڵ.

بەو هاتریکە تازەیەشی، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" توانی پێشەنگی گۆڵکاران لە "لیۆنێل مێسی" وەربگرێتەوە، کە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چوو بووە سەروو خشتەی ڕیزبەندی گۆڵکارانەوە.

هەروەکو ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" ژمارەی هاتریکەکانی گەیاندە ٢٥ هاتریک و پێش "لیۆنێل مێسی"کەوتەوە کە خاوەنی ٢٤ هاتریکە.

إرسال تعليق