دوێنێ دوو شه‌ممه 1ـی یۆنیۆ، كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" به شێوەیەکی ڕه‌سمی وادەی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وه‌شانی ونیدۆز (ویندۆز 10)ـی ڕاگه‌یاند، كه رۆژی 29ـی یۆلیۆیە لە هاوینی ئەمساڵ.
كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" ڕایگه‌یاند كه ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی خاوه‌نی ویندۆز 7 یان 8ـی ئەسڵین، ده‌توانن له هاوینی ئەمساڵ به بێبەرامبەر وه‌شانی ویندۆزه‌كه‌یان ئەبدەیت بكه‌نه‌وه و سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی ویندۆز 10، كه نوێترین سیستمی كارپێکردنی كۆمپیوته‌ر و تابلێتی كۆمپانیای ناوبراوه.
له گرنگترین ئه‌و گۆڕانكاریانه كه مایكرۆسۆفت له ویندۆز 10ـدا كردوویه‌تی بریتیه له هێنانه‌وه‌ی (Start Menu)، كه له ویندۆزی 8ـدا لابرابوو و به‌كارهێنه‌رانی تووشی بێزاری و نیگەرانی کردبوو.
هەر له وێندۆز 10ـدا هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به تابلێته‌كان لابراوه و وێبگه‌ڕێكی نوێ به‌ناوی "ئێج" له‌گه‌ڵ سیستمهكهدایه كه جێگره‌وه‌ی وێبگەڕی "ئینته‌رنێت ئیكسپلۆرهره"ـی پێشووه، هه‌روه‌ها كۆرتانا بۆ ویندۆز 10 زیادكراوه كه یاریده‌ده‌رێكی ده‌نگی دیجیتاڵییه.
كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ویندۆز 10ـی تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له كۆتایی ساڵدا بۆ به‌كارهێنه‌رانی بڵاوده‌كرێته‌وه.
شایەنی ئاماژە بۆ کردنە، ویندۆز 10 له مانگی سێپتەمبەری پارساڵدا ڕاگه‌یه‌نرا، وه‌شانی په‌ره‌پێده‌رانیش (كه له‌ژێر تاقیکردنەوەدا بوو) خرایه به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی بۆ ئاشنابوون به تایبه‌تمه‌ندیه تازه‌كانی ئه‌و وه‌شانه.

إرسال تعليق