توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، کە موسڵمانانی بەڕیتانیا خێرخوازترین پێکهاتە ئایینیەکانی ئەو وڵاتەن، توێژینەوەکە ئاماژەیکردووە بەوەش کە ئاستی ناوەندی بەخشینی تاک گەیشتووەتە نزیکەی 400 جونەیهی ئیستەرلینی.
توێژینەوەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە ئاستی ناوەندی بەخشینی تاک لەناو موسڵمانان گەیشتووەتە 371 جونەیهی ئیستەرلینی لە ساڵی ڕابردوودا، لە کاتێکدا جوولەکەکان لە پلەی دووەم دێن پاش ئەوەی ئاستی ناوەندی بەخشینی تاک لەناو ئەو پێکهاتە ئایینیەدا گەیشتووەتە 270 جونەیهی ئیستەرلینی.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کە کەسێک لە کۆی دە کەسی جوولەکە بڕێک لە سەروو هەزار جونەیهی ئیستەرلینی بەخشیووە، لە کاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن زۆربەی موسڵمانە خێرخوازەکانەوە بەخشراوە لە نێوان 300 بۆ 500 جونەیهەوە بووە، ئەوە زانیاریەش لە پێگەی ڕۆژنامەی (زە تایمز)ـدا هاتووە.
سەبارەت بە مەسیحییە پرۆتستانتەکانیش، ئاستی ناوەندی بەخشینی تاک لەناو ئەواندا گەیشتووەتە 202 جونەیهی ئیستەرلینی، ئەوانەشی کە بێدینن و شوێنکەوتووی هیچ ئایینێک نین، ئاستی ناوەندی بەخشینی تاک لەناو ئەواندا گەیشتووەتە 116 جونەیهی ئیستەرلینی.

إرسال تعليق